بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ناوچەی دیواندەرەوە گەیشتووەتە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە، رۆژی چوارشەممە ی رابردوو رێکەوتی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، مێهراد تاڵشی خەڵکی شاری دیواندەڕە کە له لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم لە تاران دەسبەسەر کرابوو، لە ژێر ئازار و شکەنجەدا گیانی لە دەست داوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە گەیشتوون ،ناوبراو لەگەڵ دەستبەسەرکرانی خراوەتە ژێر شکەنجە و ئازاری جەستەیی و دەروونی، کە بەداخەوە سەرەنجام لە ژێر ئەم گوشارە دەروونی و جەستەییانەدا گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە بنەماڵەی ناوبراو دووای دوو ڕۆژ گەران و بەدواداچوون تەرمی بێ گیانی رۆڵەکەیان لە ناوەندە ئەمنییەکانی رژیم وەرگرتووەتەوە کە ئاسەواری شکەنجە و برین بە جەستەیەوە بووە.
جێی باسە کە ئیدارەی ئێتڵاعاتی رژیم هەڕەشەی لە بنەماڵەی مێهرداد تاڵشی کردووە کە لەگەڵ هیچ دەزگایەکی میدیایی و ڕاگەیاندن قسە نەکەن و، بە بێدەنگی تەرمی کورەکەیان ئەسپەردە بکەن و، هیچ رێورەسمێکی سەرەخۆشی و هاودەردی بۆ نەگرن.

بابەتی پێشوولە یادی پەنجاساڵەی جووڵانەوەی فیداییەکاندا
بابەتی دواتردایکێکی مێهرەبان و دۆستێکی نزیکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیانکرد