بە گوێرەی ئەم هەواڵە رەزا ئیسلامی وانەبێژی مافی مرۆڤ لە زانکۆی “بەهەشتی”، سزای حەوت ساڵ بەندکران،لێسەندنەوەی مافی وانەبێژی و قەدەغەی چوونەدەرەوەی وڵاتی بەسەردا سەپاوە.
ماڵپەری مافی مرۆڤی هەرانا بڵاوی کردووەتەوە کە لقی ١٥ی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتی ئەبولقاسمی سەڵەواتی ئەو سزایەی بەسەر رەزا ئیسلامی دا سەپاندووە کە هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانی- کانادایی یە و،هاوکات مامۆستای زانکۆ و ئەندامی لێژنەی زانستیی کۆلێژی یاسایە لە “زانکۆی بەهەشتی”ی تاران.
شایانی باسە کە رەزا ئیسلامی پاش بەشداربوونی لە خولێکی راهێنانی ” باڵادەستیی یاسا” کە لە کۆماری چێک بەرێوە چوو،رۆژی ٢١ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ بە ” هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی دوژمنکاری ئامریکا” تۆمەتبار کرا و،پاش دەستبەسەرکرانی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین راگیرابوو کە ماوەیەک لەمەوبەر و پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ بەندی گشتی ئەو گرتووخانەیە گوازراوەتەوە.

بابەتی پێشوولە جوانڕۆ کچێکی تەمەن١٤ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بابەتی دواترلە ئاکامی شکان و تێکرووخانی بەشێک لە بەستەڵەکانی “هیمالیا” ١٤ کەس گیانیان لەدەست دا.