رۆژی یەکشەممە ١٩ی مانگی رێبەندان،بە هۆی شکان وتێکرووخانی بەشێک لە بەستەڵەکی سرووشتیی شاخەکانی هیمالیا و خزینی بۆنێو رووبارێک لە وڵاتی هێند،ئاستی ئاوی رووبارەکە بەرادەیەک بەرز بووەتەوە کە لە ئاکامدا بەربەستی گەرووی بەنداوێکی دەشکێ و لافاوێکی گەورەی لە ناوچەی “ئووتاراکەند”ی ئەو وڵاتە لێدەکەوێتەوە.
بە پێی ئەم هەواڵە کە ماڵپەری bbc بڵاوی کردووەتەوە ،لە ئاکامی ئەم کارەساتە سرووشتییەدا لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٥٠ کەس بێ سەروشوێنن کە زۆربەیان کرێکاری پرۆژەیەکی سازکردنی وێستگەی ئاو لەو ناوچەیە بوون.

بابەتی پێشوودادگای “ئینقلابی ئیسلامی ” سزای حەوت ساڵ بەندکرانی بە سەر مامۆستایەکی زانکۆدا سەپاند.
بابەتی دواترئاشکرا بوونی تۆمارێکی” دەنگیی” ی وەزیری دەرەوەی ئێران، تاوانباربوونی سپای پاسداران لە بابەت خستنەخوارەوەی فرۆکەکەی هێڵی گواستنەوەی ئۆکراین زیاتر دەسەلمێنێ.