بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەرک و چالاکییەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە پێوەندیی لەگەڵ دەسبەسەر کردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانانی مەدەنی، فەرهەنگی و سیاسی کورد، ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی 24ی رێبەندانی 1399 (12/02/2021) کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی ئەم ناوەندە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە چوو.
دوای باس و دیالۆگێکی بەرپرسانە، بەشدارانی کۆبوونەوەکە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە هەموو دەرفەتەکان بۆ لە قاودانی رەشبگیرییەکانی ئەم دواییانە و سیاسەتە دژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی و گەیاندنی دەنگی دەستبەسەر کراوان بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەرایەتی و پارلەمانی وڵاتان کەڵک وەربگیردرێ.
لەم پێوەندییەدا چەند رێکار و پێشنیارێک قسەیان لەسەر کرا و بڕیارە لە ماوی داهاتوودا کاریان لەسەر بکرێ و بۆ جێبەجێ کردنیان پێوەندیی و هاوئاهەنگی پێویست پێک بهێنرێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر کاراتر کردنی کار و چالاکییەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە وڵاتانی دەرەوەی کرایەوە.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵات
12ی ڤێبریەی2021
24ی رێبەندانی 1399

بابەتی پێشووڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد، ڕاگەیەندراوێکی بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە بڵاوکردەوە
بابەتی دواترپیلانگێریی دەزگا ئەمنییەتییەکانی رژیم وبەکرێگیراوەکانیان لە ئاگرتێبەردانی بازار وژینگەی شاری مهاباد.