پاشنیوەرۆی ١٣ی فێڤریەی ٢٠٢١ وەفدێکی کومیتەی پارێزگای سلێمانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد.
وەفدی میوان کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان: م. ئەحمەد خدر بەرپرسی کومیتە، بەختیار مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی، م. نەبەز جەمال کارگێڕی کۆمیتەو م. تالیب ئەسکەندەر ئەندامی کومیتەی پارێزگای سلێمانی حیزبی زەحمەتکێشان، لەلایەن ھاوڕێیان: عەتا ناسرسەقزی ئەندامی رێبەریی و بەرپرسی پەیوەندییەکان، محەمەد حەکیمی کادری کۆمەڵە و رێباز تورجانی ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا قسەوباسێک لەسەر بارودۆخی ناوچەکە و کوردستان کرا و ھەر دوولا بە خستنەڕوی راو بۆچونی خۆیان لەسەر رووداو و پێشھاتەکان، ھاوڕابوون لەسەر یەکدەنگی زیاتر حیزبە کوردستانییەکان لەبەرامبەر ئەو ھەڕەشە و پیلانانەی دژی بە کورد لە ناوچەکەدا لە ئارادایە.
لەدیدارەکەدا ھەر دوو لایەن وەک دوو ھێزی چەپ لە بزوتنەوەی حەقخوازانەی خەڵکی کوردستان، جەختیان لەسەر ھاوکاری و پەیوەندی زیاتری نێوانیان کردەوە.

بابەتی پێشووپیلانگێریی دەزگا ئەمنییەتییەکانی رژیم وبەکرێگیراوەکانیان لە ئاگرتێبەردانی بازار وژینگەی شاری مهاباد.
بابەتی دواتردادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردیدا سەپاند.