سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی رێبەندان، بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە کادر و ئەندامان و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان سمینارێک بە بۆنەی ٢٦ ی ڕێبەندان و ساڵیادی دەستپێکی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵە بەڕێوەچوو.
مەڕاسیمەکە بە سروودی بانگەواز وەک سروودی ڕەسمی کۆمەڵە و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانبەختکردوانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دەستی پێکرد.
پاشان ھاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان وتارێکی پێشکەش کرد، لە وتارەکە ھاوڕێ عومەر وێرای گەرانەوە بۆ مێژووی ئەو ڕۆژە سەبارەت بە زەروورەتی بەڕۆژکردنەوەی خەبات و پێویستییەکانی ئەوڕۆیی کۆمەڵکای کوردستان و دەور و ڕۆڵی کۆمەڵە وەک ئاڵا ھەڵگری سیاسەتێکی نەتەوەیی و ھاوکات حەول بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرانە و یەکسان کرد و ئاماژەی بە زەرەڕوورەتی یەکگرتوویی ڕەوتی چەپی کوردستان کرد.
ڕێورەسمەکە پاش سەعاتێک و لە کەشێکی سەمیمی و پر ھیوا بۆ داھاتوو کۆتایی ھات.

بابەتی پێشووپەیامی سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی دکتور رۆژ نووری شاوەیس
بابەتی دواتربەشێک لە چالاکییەکانی لایەنگرانی کۆمەڵە لە پارێزگای کرماشان