بە بۆنەی 26ی ڕێبەندان ساڵیادی دەست بە کار بوونی ئاشکرای کۆمەڵە و ڕێز گرتن لە پتر لە پەنجا ساڵ خەبات و تێکۆشان ،لە لایەن ئەندامان و هەستەکانی تەشکیلاتی شار؛ هەم بە شێوەی ئاشکرا لە نێو بنەماڵە و کارگە و بازاڕ و شوێنە گشتی و تایبەتەکان بە قسە و دابەش کردنی شیرینی؛هەم بە کەڵک وەرگرتن لە فەزای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، بەشیوەی تەبلیغی ، کۆتانی تراکت و ئێعلامیە و پارچە و ئاڵای کۆمەڵە لە دیوار و تابلۆ ئیعلانات ئەم ڕۆژەیان پیرۆز کرد.هاوڕێیانی شار لە شەقامەکانی ششی بەهمەن ، مەیدانی گرێزە،شەقامەکانی شارەکی بەهاران،زاگڕۆس و ئاویەر بە تراکت و ئاڵایەکی سوور بە ئارمی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان،لە ئاخری شەقامی وەکێڵ و شوێنی گەشتیاری ” تەپە ڕووسی “لە ژێر زەخت و گۆشاری ئەمنییەتی ڕژیم ،بوێرانە ئەرکی خۆیان بە جێ هێنا.دەزگا ئەمنیەتیەکانی سپا،بەسیج،ئێتلاعات و هێزی ئێنتزامی لە زۆر شوێن مەئمووریان دانابوو.ئێدارە کۆلی حەراسەتەکانی زانکۆکان سپاردوویان بە بەرپرسان کە ئاگاداری جموجۆڵەکانی ئەم ڕۆژە بن،بەڵام هاوڕێیان و لایەنگرانی کۆمەڵە بە هەموو باڵەکانییەوە لە زۆر شوێن کاری تەبلیغی و شایستەی ئەو ڕۆژەیان ئەنجام دا و بوو بە هۆی خۆشحاڵی کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش لە سنەی شۆڕشگێڕ خوێناوی و قەڵای پۆڵایینی کۆمەڵە و بزووتنەوەی چەپ لە کوردستان.ئێمە وێڕای پیرۆزبایی لە هەواڵانیتری تەشکیلاتەکان و پێشمەرگە قارەمان و کادرە دڵسۆزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان،پەیمانی خۆڕاگری و خەباتمان نوێ دەکەینەوە و ڕادەگەینین وێڕای ئەم هەموو زەخت و دیکتاتۆری و میلیتاریزە بوونی شار و گۆندەکانی کوردستان،ئێمە هەر وەک جاران لە سەر ئامانجە بەرز و ئێنسانییەکانی کۆمەڵە درێژە بە خەبات و تێکۆشانمان تا ڕۆژی رزگاری و دامەزراندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سوسیالیزم ئەدەین. بژی خەباتی دەیان ساڵەی کۆمەڵە بژی یەکیەتی و تێکۆشانی کۆمەڵانی خەلک لە کوردستان تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان _سنە 26ی ڕێبەندانی 1399

بابەتی پێشووشاری هەولێر کرایە ئامانجی ژمارەیەک مووشەک
بابەتی دواترهێرشەکانی شەوی رابردووی سەر هەولێر کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە