سەرلەبەیانی ئەوڕۆ چوارشەممە ٢٩ ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی ھەتاوی، لانیکەم ٧ کەس لەسێدارەدراون، یەکێک لەو لەسێدارەدراوانە« زھرا اسماعیلی»ە کە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامینەوە بۆ ڕەجایی شار گوازرابۆوە.
شایانی باسە ھاوکات لەگەل زھرا اسماعیلی قەراربوو ١٠ بەندکراوی دیکە کە بە تۆمەتی قەتڵ دەستبەسەرکرابوون، ئەوڕۆ لەسێدارە درێن کە ٦ بەندکراو لە سێدارەدران و ٤ بەندکراو بە لێبوردنی بنەماڵەکانییان و ھەروەھا وەرگرتنی کات بۆ وەرگرتنی لێبوردنی بنەماڵەی کوژراوەکان بە شێوازی کاتی لە سێدارە ڕزگار بوون.
جێگای ئاماژەیە بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ پلەی دووھەمی ڕێزبەندی لە سێدارەدرانی ھاووڵاتییەکانی لەسەر ئاستی جیھان بۆخۆی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشووڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی بە بۆنەی مووشەکبارانی شاری هەوڵێر
بابەتی دواترپەیامی سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی ئامینەخانمی مەولوودیان