By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستان بۆ خەڵكی خەباتكاری ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بۆ یادی رێبەری گیان بەختكردوو، هاوڕێ سدیقی كەمانگەر
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > Uncategorized @ku > بۆ یادی رێبەری گیان بەختكردوو، هاوڕێ سدیقی كەمانگەر
Uncategorized @ku

بۆ یادی رێبەری گیان بەختكردوو، هاوڕێ سدیقی كەمانگەر

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/08/31 at 12:26 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
5 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی 13ی خەرمانان لە مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان یەكێك لەو رۆژانەیە كە ریزی شۆڕشی حەقخوازانەی كوردستان تێیدا تووشی خەسارێكی گەورە بوو، كە قەرەبووكردنەوەی هەتا ئێستاش كارێكی ئەستەم دەنوێنێت.

ساڵی 1368ی هەتاوی، لەوەها رۆژێكدا دەستی رەشی داگیركەرانی كوردستان، دڵی یەكێك لە دڵسۆزترین رێبەرانی بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی كوردستانی بۆ هەمیشە لە لێدان خست. رێبەرێك كە هەموو شانازییەكانی، پشتیوانی لە خەڵك‌و فیداكاری بۆ چەوساوەكان‌و بەگژدوژمن‌و داگیركەردا چوونەوە بوو.

هاوڕێ سدیقی كەمانگەر، رێبەری ناوداری بزوتنەوەی كوردستان‌و لەدامەزرێنەری كۆمەڵە بەدەستی بەكرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی شەهیدكرا‌و دڵی پڕ لەهیوای بۆ هەمیشە لە لێدان كەوت.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی شەهیدبوونی كاك سدیق پەژارەو ماتەم سەراسەری كوردستانی داگرت،
خەمی ئەم خەسارە بەسەر شانی یەكە یەكەی دایك‌و باوك‌و لاوانی ئەم كەردستانەوە  قورسایی دەكرد. خەمی لە دەست دانی پاڵپشت، خەمی لە دەست دانی رێبەر‌و دڵسۆز، بە روخساری هەموانەوە دیار بوو. چی وای كردبوو مەرگی كەسێك ئا بەو چەشنە كاریگەر بێت لەسەر خەڵك‌و خەبات‌و هیواكانیان؟

شۆڕشی حەقخوازانەی كوردستان بە درێژایی مێژووی خوێناویی خۆی، گەلێك رۆڵەی فیداكارو شۆڕشگێڕ‌و لەخوبوردووی لە دەست دابوو، بەڵام بۆچی خەمی لە دەست دانی كاك سدیق لەگەڵ هەموو ئەو كۆستانەی دیكە جیاوازی بوو؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە ئاشكرایە. كاك سدیق لە خەڵك‌و پشت ئەستوور بە خەڵك بوو و تا دواهەناسە بە خەمی خەڵكەكەیەوە بوو.

كاك سدیق هەر لە سەرەتای لاوێتیەوە تێكەڵ لەگەڵ خەڵك‌و ئاگاداری خەمەكانیان بوو و بە هەموو توانایەوە هەوڵی دەدا خەمێك لەسەر شانیان كەم بكاتەوە لە بەرامبەر ملهوڕیی داگیركەراندا تا پاڵپشتیان بێ‌و داكۆكی لە مافەكانیان بكات. دوای چوونیشی بۆ زانكۆ ئەو پەیوەندیە لەگەڵ جەماوەر پتەوتر‌و بەرینتر بوو و پاش تەواوكردنی قۆناغەكانی خوێندنی باڵا، ئەمجارەیان سوورتر‌و كارامەتر‌و بە ئەزموونتر لە هەمیشە، وەك مافناسێكی لێهاتوو و پارێزرێكی تێكۆشەر، خۆی بۆ داكوكی‌و پشتیوانی لە مافەكانی خەڵك‌و بەش مەینەتان‌و چەوساوەكان تەرخان كرد‌و لەم رێگایەدا درێغی لە هیچ شتێك نەكرد‌و بە هەموو توانایەوە لە پێناو سەركەوتن‌و بەختەوەریی خەڵكەكەیدا تێًدەكۆشا. لەگەڵ گەشە كردن‌و پەرەسەندنی خەباتی جەماوەری لە ساڵی 57، كاك سدیق وەك هەمیشە چووە ریزی پێشەوەی خەلك‌و بە پشت ئەستوور بوون بە خەڵك، بوو بە رێبەر‌و رێكخەری خەبات‌و تێكۆشانی رزگاریخوازانەی كوردستان لە دژی حكومەتی پاشایەتی.

‌وتارە ئاگرینەكانی كاك سدیق لە دیفاع لە ئازادی‌و عەداڵەت‌و مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان، بوو بە ‌ویردی سەر زمانی هەموو كەس‌و هەموان كاك سدیقیان وەك دەنگی دلێر‌و بوێری حەقخوازیی خۆیان دەناسی‌و لە هەر جێیەك ستەمێك لە خەڵك دەكرا، كاك سدیق دەبوو بە دەنگی مافخورا‌ویی چەوساوەكان‌و بەمجۆرە هەر لە سەرەتای لاویەتیەوە بوو بە رێبەری خوشەویست‌و جێ متمانەی خەڵكی كوردستان. لە رۆژانی سەختی رێبەندانی ساڵی 57‌و دوای ئەو، كاك سدیق ئیتر ببوو بە رێبەرێكی ناسیاو و وتەبێژی جەسوور‌و فیداكاری خەبات‌و تێكۆشانی جەماوەری كوردستان. لە ڕشەممەی هەمان ساڵدا بە پشت بەستن بە جەماوەری خەڵكی كوردستان، بوو بە ئەندامی كارا‌و لێهاتووی شورای شاری سنە‌و خەبات‌و بەرخۆدانی قارەمانانەی خەڵكی شاری سنەو لە دژی پادگانی گەورەی شار گرتە ئەستۆ‌و لە بەرامبەر سەركوتی پادگانیەكاندا خەڵكی یەكڕیز كرد‌و لە دژیان وەستایەوە. خوشەویستی كاك سدیق لە ناو خەڵكی بە تایبەت ناوچەی ئەردەڵان، وای كرد كە كۆمەڵە لە ناوچەیە زۆر بە خێرای ببێتە هێزی سەرەكی‌و خەڵكی ناوچەكە لە رێگای كاك سدیقەوە متمانەی خۆیان بە كۆمەڵە ببەخشن.
كاك سدیق ئەمجارەشیان لە بەرگی رێبەریی بزووتنەوەی حەقخوازانەی كوردستاندا، زیاتر لە جاران پشتی بە خەڵك بەست‌و هەموو هێز‌و توانای لە جاران زیاتر بۆ خەڵك تەرخان كرد‌و لە ریزەكانی كۆمەڵەشدا بە سیمای رێبەرێكی كەم وێنە‌و دڵسوز‌و فیداكاری بزووتنەوە دەناسراوە بوو بە ئۆلگووی كار‌و خەبات‌و بەرپرسیارێتی وە ئستۆگرتن‌و نمونەی فیداكاری‌و لە خۆبوردوویی.

كۆماری داگیركەری ئیسلامی، باش دەیزانی كە كاك سدیق دەوری كاریگەری لە خەبات‌و بەرخۆدانی شۆڕشگێرانەی خەڵكی كوردستاندا هەیە‌و هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوو بە جۆریك ئەم رێبەرە خۆشەویست‌و جەماوەریە لەناو بەرێت‌و لەم رێگایەوە بزووتنەوەی كوردستان تووشی شكستێكی گەورە‌و خەسارێكی قەرەبوو نەكراوە بكات. هەربۆیە بەردەوام لە بیری پیلانێكدا بوو بۆ تیرۆر كردنی كاك سدیق، تا ئەوەی سەرئەنجام نیوەشەوی 13ی خەرمانانی 1368، ئەم پیلانە نرگیسەی لە لایەن یەكێك لە بەكرێگیراوەكانیەوە بە ئەنجام گەیاندو یەكێك لە كەم وێنەترین رێبەرانی خەڵكی كوردستانی شەهید كرد‌و بەمجۆرە گورزێكی كاریگەری لە جەستەی بزووتنەوەكەمان وەشاند كە هەتا ئێستاش ئاسەواری بە جەستەی كۆمەڵە‌و خەباتی گەلی كوردەوە دیارە.

كاك سدیق بە پشت بەستن بە خەڵك پێگەیشت‌و هەمیشە لە سەنگەری خەڵكدا مایەوە ‌و تا دوایین هەناسە تەنیا بە هیزی خەڵك پشت ئەستوور بوو. بۆیە بۆ هەتاهەتایە لە ناو دڵی پیر‌و لاوی ئەم نیشتمانەدا دەژی‌و یادی ئازیزی، وەربەخشی خەباتی نەپساومانە بۆ گەیشتن بە ئازادی‌و مافە رەواكانی نەتەوەكەمان‌و رزگاریی چەوساوەكانی كوردستان.

 

یادی بەرز‌و بەرێز‌و رێگای پڕ رێبوار

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/08/31
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر نامه‌يه‌كی كاك فوئاد بۆ كوميته‌ی ناوه‌ندی كومه‌ڵه‌
بابەتی دواتر دوو رابەر دوو ئەرك/ رەزا كەعبی

لە تویتێرەوە

Komalazk
@Komalazk
7 Following
6.7k Followers
راگەیاندنی  یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە
https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR Nov 27, 2022
راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR
2 19
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون
https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti Nov 26, 2022
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti
6
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?