By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بڕیارنامەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیانکرد
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > هەواڵ > کوردستان > دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیانکرد
کوردستان

دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیانکرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/02/18 at 10:05 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە گوێرەی هەواڵێک کە لە شاری سنەوە گەیشتووە،بەداخەوە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە٣٠ی مانگی رێبەندان،زەمانە خانمی کەنعانیان دایکی هاورێی گیانبەختکردوو “مادح ئەرەکەش” بە هۆی نەخۆشی و چوونەسەری تەمەن دڵە گەورە و پر لە خۆزگە وئاواتەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و ئازیزانی بەجێهێشت.
دایە زەمانە لە ریزی ئەو دایکە تێکۆشەرانەی کوردستانە کە بە بەخشینی جگەرگۆشەکەی لە پێناو شۆرشی رزگاریخوازانەی کوردستاندا، بۆ هەمیشە ناوی لە لاپەرەکانی زێرینی مێژووی پر لە سەرەوەری گەلەکەماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە. گیانبەختکردنی هاورێ مادح کە لە ریزی پێشمەرگەکانی گوردانی قارەمانی شوان و لە شەر و تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی بەختی رێبازی پیرۆزی کرد،دایە زەمانەی ئەوەندەی تر لەسەر هەڵوێست و پاڵپشتیکردنی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان سوورتر و لێبراوتر کردو،وەک دایکێکی دڵسۆز و تێکۆشەر و دڵ پر لە هیوای سەرکەوتن جێگای رێز و خۆشەویستی خەڵکی شاری سنەی سەربەرز بوو.
بەداخەوە چوونەسەری تەمەن و لەم دواییانەشدا نەخۆشی لەبیرچوونەوە مەجالی نەدا دایە زەمانە بۆ ماوەیەکی زیاتر لەگەڵمان بژی و، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ بۆ هەمیشە چاوە چاوەروانەکانی لێکنا و بەجێیهێشتین.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی دایە زەمانە کەنعانیان، لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری دایە زەمانە و هەموو خەڵکی تێکۆشەری شاری سنە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣٠ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی
١٨ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/02/18
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی ئامینەخانمی مەولوودیان
بابەتی دواتر ڕاگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?