سەرلەبەیانی ئەورۆ شەممە ٢ی ڕەشەمە بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە کۆمەڵانی خەڵکی شاری سنە کۆبوونەوەیەک بۆ نارەزایەتی دەربرین لەھەمبەر سزای ٥ سال بندکرانی زارا موحەممەدی بەرێوەچوو.
شایانی باسە لە ڕۆژانی رابردوودا دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای ٥ سال بەندکرانی بەسەر زارا محەممەدی چالاکوانی کۆمەڵایەتی و مامۆستای زمانی کورردی سەپاند.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دەیان هەڵسووراو و کەسایەتی چالاک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە لایەن ھێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمی کۆماریئیسلامی لە شەپۆلێکی رەشبگیری دا دەستبەسەرکراون و هەتا ئێستا چارەنووسیان زۆربەیان روون نییە.

بابەتی پێشووڕاگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
بابەتی دواترباوکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان ماڵئاوایی لە ژیانکرد