بەرێز: کاک مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
وێرای سڵاوێکی گەرم
بەداخەوە هەواڵی ماڵئاوایی لەژیانکردنی باوکی بەرێزتان جەنابی کاک سەید قادر مستەفا عەزیزمان پێگەیشت.
هەواڵی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک سەیدقادر کە کەسایەتییەکی ناسراو و خاوەن رێزو پێگەیەکی دیاری کۆمەڵایەتی بوو لە ناوچەی پشدەر،دڵگرانی کردین.
ئێمە وێرای دەربرینی هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بەرێزتان و بنەماڵەی تێکۆشەر و ناسراوتان،سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و هەموو خەڵکی ناوچەی پشدەر بەتایبەت خەڵکی خۆڕاگری شاری قەڵادزێ دەکەین.
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٧ی رەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی
٢٥ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی

بابەتی پێشوولە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی چەکدارەکانی رژیم لە ناوچەی پیرانشار دوو کەس گیانیان لەدەست دا.
بابەتی دواترتێکۆشەرێکی دێرین و برای هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵئاوایی لە ژیانکرد