بە پیی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە بەداخەوە ئێوارەی دوێنێ شەممە ٩ی مانگی رەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی کاک خەلیل رەمەزانی دۆستی دێرینی کۆمەڵە و سیمای ناسراو و خۆشەویستی شاری سەقز لە تەمەنی ٥٤ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی گیانی لەدەست داوە.
کاک خەلێل کە ئەندامی بنەماڵەیەکی تێکۆشەرو ناسراوی شاری سەقز و دۆست ولایەنگرێکی دێرینی کۆمەڵە بوو کە هەتا دوا ساتەکانی تەمەنی بە شۆرشی رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان وەفادار مایەوە و،ئەو تایبەتمەندییەی خۆی و پێگەی شۆرشگێرانەی بنەماڵەکەی، کاک خەلێل و بنەماڵەکەی کردبووە سیمایەکی باوەرپێکراو و خۆشەویستی خەڵکی شاری سەقز.
بە داخەوە کاک خەلیل رەمەزانی ئێوارەی دوێنێ شەممە بە هۆی نەخۆشییەوە هاوسەنگی جەستەی تێکدەچێ و دەکەوێتە سەر عەرز وبەهۆی زەربێک کە بەر سەری دەکەوێ گیانی لە دەست دەدا.
ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە بە بۆنەی گیانلەدەستدانی کاک خەلیل رەمەزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری و،بە تایبەت سەرەخۆشی لە کاک عەلی رەمەزانی کادری لێهاتوو وتێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە و هەموو خەڵکی شاری سەقز دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین.
کۆمەڵەی زەحەمتکێشانی کوردستان
١٠ی رەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی
٢٨ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی

بابەتی پێشووتێکۆشەرێکی دێرین و برای هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵئاوایی لە ژیانکرد
بابەتی دواتربەڕێوەچوونی وێبنیارێک بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە لایەن ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد