بە پێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بڵاو بوونەتەوە، دامودەزگا ئەمنییەتییەکانی رژیمی ئیسلامیی بنەماڵە وکەس وکاری پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکانی دژی رژیمیان خستووەتە ژێر گوشاربۆ ئەوەی لە دژی حیزبەکان سكاڵا تۆمار بکەن.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە هێندێک لە کەناڵەکانی میدیا و راگەیاندنەکان بڵاو بوونەتەوە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە بنەماڵە و کەس وکاری ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی ورمێ، سنە، مەریوان، کامیاران و کرماشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراون و کەسانێک بە نێوی نێردراوی دەزگای قەزایی گوشاریان خستووەتە سەر ئەو بنەماڵانە بۆ ئەوەی سکاڵایەک کە پێشتر خۆیان بە زمانی ئینگلیزی لە دژی حیزبە شۆرشگێرەکانی کوردستان و ڕووبە شورای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیان کردووە واژۆ بکەن.

لەو نامەیەدا رژیمی کۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە لە کردەوەیەکی چەواشەکارانە و دوژمنکارانەدا بەرامبەر بە بزووتنەوەی رەوا و حەقخوازانەی گەڵی کوردو، لە ژێر گوشار و هەرەشەدا و لەسەر زاری بنەماڵەی پێشمەرگەکانەوە کە گویا کوڕ و کچەکانیان لەلایەن حیزبە کوردستانییەکانەوە رفێندراون،سیمای بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردستان خەوشدار باکات.

بابەتی پێشووملیتاریزە کردنی ئاویەر
بابەتی دواترتەرمی لاوێکی خەڵکی کرماشان دوای مانگێک بێ سەروشوێن بوون دۆزرایەوە.