بە پێی هەواڵێک کە لەشاری کرماشانەوە گەیشتووەتە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە،دوێنێ جومعە ١٥ی مانگی رەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی تەرمی لاوێک لە بەنداوی “سولەیمان شا”ی شاری سونقور لە پارێزگای کرماشان دۆزراوەتەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستمان گەیشتوون،ئەو تەرمە هی موهەندیسێکی شیمی خەڵکی کرماشانە بە نێوی ئیسماعیل کەهریزی تەمەن ٣٠ ساڵ کە ماوەی مانگێکە بێ سەروشوێن بووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە پاش تەواو بوونی قۆناغی توێکاری تەرمەکە لە”پزیشکی قانوونی” ،راگەیەندراوە کە ئەو کەسە پێنج رۆژ لەمەوبەر بە کوژراوی خراوەتە بەنداوەکەوە.

بابەتی پێشووپیلانگێرییەکانی کۆماری ئیسلامی لەدژی بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان بەردەوامە
بابەتی دواترنارەزایەتی کرێکارانی پێترۆشیمی و خەڵکی شاری”چەوار”ی ئیلام پێی نایە هەشتەمین رۆژەوە