By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستان بۆ خەڵكی خەباتكاری ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێرانهاوپەیمانیەکان

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/03/08 at 11:18 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵکی خەباتکاری کورد

هاونیشتمانیانی خۆشەویست

ژنان و پیاوانی مافخواز

بە درێژایی زیاترلە سەد ساڵە کە رۆژی ٨ی مارس وەک رۆژی جیهانی ژن ناسراوە و لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان ئەو رۆژە بەرز دەنرخێندرێ و رێزی لێ دەگیرێ. لەو رۆژە جارێکی تر پێداگری لە سەر مافی بەرانبەری ژن و پیاو دەکرێتەوە و ئەو ڕاستییە چەندپات دەکرێتەوە کە هیچ کۆمەڵگایەک ناتوانێ ئازادی و دێمۆکراسی ڕاستەقینە بە خۆیەوە ببینێت ئەگەر مافی  نیوەی دانیشتوانی خۆی لەبەر چاو نەگرێت.

 لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوو بە هۆی گەشەی دێمۆکراسی و بەرز بوونەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگای بەشەری پێگەی ژنان هەڵکشانی  بە خۆیەوە بینیوە و تا دێت ژنان پتر جێ پێی  خۆیان قایمتر دەکەن. دیارە ئەمە تەنیا هەنگاوێکی کورتە کە هەڵگیراوەتەوە و ئەو مافە ڕەوایانە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت لە زۆربەی وڵاتانی دنیا هەر بە ئاشکرا پێشێل دەکرێ ، ڕوانینی نەریتخوازانەی پیاوان و تەنانەت بەشێکیش لە ژنانیش بەربەستێکی گەورە بووە لە بەر پێی بەرەوپێش چوونی دۆخی ژنان لە سەر ئاستی جیهانی دا.

کەم نین ئەو ژن و پیاوە ئازادیخوازانەی کە لە ساڵانی ڕابردوو بە باوەڕمەند بوون بە مافی ژنان و هەوڵ و تێکۆشانی زۆر، خزمەتی گەورەیان  بە وەدی هاتنی ئەم دەسکەوتانەی هەتا ئێستاش کردووە و تا دێت لە سەردەمی نوێ دا بەرەنگاری و دژایەتی لەگەڵ ماف و ئازادییەکانی ژنان بۆ بەرهەڵستکارانی  قورستر و دژوارتر دەبێتەوە. لە کەس شاراوە نییە کە مافی ژنان لە وڵاتانی پێشکەوتوو و یاسامەنددا زۆربەی هەرە زۆری لەمپەرەکانی وەپاش ناوە و رۆژ لە دوای رۆژ ژنانی خاوەن دەسەڵات و جێگەو پێگەی بەرزی کۆمەڵایەتی روو لە هەڵکشانە بەڵام، لەو وڵاتانەی کە دێمۆکراسی نەیتوانی جێ بگرێت ئەم مافانەش پێشێل دەکرێت و گەشەی نەکردووە و  لەبەر چاو نەگیراون.

بە داخەوە لە ئێران و کوردستانی ژێر دەسەڵاتی رەشی کۆماری ئیسلامیش هەتا ئێستا ئەو مافانە بایەخی زۆر کەمیان پێدراوە و ئەو ئاستەش لە پێشکەوتن کە هەیە دەسکەوتی ژنان و پیاوانی مافخواز و باوەڕمەند بە ئازادی و بەرابەری ژن و پیاوە. لە ژێر سێبەری ئەو دەسەڵاتە ئایینییە تا سەر ئێسقان دواکەوتوو و کۆنەپەرەستەی کۆماری ئیسلامی دا و بە پێی ئاسای دژە مرۆییانەی کە دایانمەزراندووە، ژن هەتا ئێستاش بە نیوەی پیاو دێتە ئەژمار و وەک ئامرازێک بۆ ژیانی ئاسوودەتری پیاوان چاوی لێدەکرێ و ژنانی لە هەموو مافەکانی بێبەش کردووە.

ئەگەر چاوێک بە مێژووی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا بخشێنینەوە دەبینین کە هەزاران و بگرە میلیۆنان مرۆڤی ئازادیخواز لەم ماوەیەدا لێبڕاوانە خەباتیان بە وەدی هاتنی ئازادی و دێمۆکراسی لە ئێران کردووە کە مافی ژنان بەشی جیانەکراوەیەتی.  بۆ وەدی هاتنی ئەو ئامانجانە قۆربانی زۆری بۆ دراوە،کۆت و بەند و زنجیری بۆ تەحەمول کراوە و سەختی زۆری لە پێناو دا کێشراوە بەڵام، هەتا ئێستاش ئەم خەباتە بەردەوامە.  ژنان و کچانی کوردیش وەک سیمبولی بەرەنگاری بەرانبەر بە زۆڵم و زۆر و نەریتخوازی هەر دەم پێشڕەو بوون و شان بە شانی پیاوان سەنگەری پێشمەرگانەیان بۆ مۆقاوەمەت و خەبات ئاوەدان ڕاگرتووە و بوونەتە جێگەی شانازی و سەربڵیندی نەتەوەی کورد و لە هیچ تێکۆشانێک درێخیان نەکردووە.

ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی ئەم رۆژەبە باوەڕمەند بوون بە مافی یەکسانی و دادپەروەری بۆ ژنانی کۆمەڵگای ئێران، داوا دەکات کە ژنان لە رووبەروو بوونەوە لە گەڵ یاسا و ریساکانی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی وەک چۆن تا ئێستا پێشەنگ بوون، لە داهاتووشدا لە مەیدانی خەباتدا پێشڕەوی موبارزات بن.

بەرز و بەڕێز بێت ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژن

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

١٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی

٨ی مارسی ٢٠٢١ زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/03/08
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر به مناسبت ۸ مارس روز جهانی زن
بابەتی دواتر لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن رێورەسمێک بەرێوە چوو.

لە تویتێرەوە

Komalazk
@Komalazk
7 Following
6.7k Followers
راگەیاندنی  یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە
https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR Nov 27, 2022
راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR
2 20
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون
https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti Nov 26, 2022
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti
7
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?