بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سنەوە گەیشتووە،بەداخەوە رۆژی سێ شەممە ١٨ی مانگی رەشەمە،خەدیجە خانمی کابولی دایکی سێ تێکۆشەر وهاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیانکردووە.
دایە خەدیجە دایکی هاورێیانی گیانبەختکردوو محەممەدحوسێن و ئەردەشیر وحەمیدرەزا یەسرەبی لە سیما خۆشەویستەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی سنە بوو.
بە داخەوە هەرچەند دایە خەدیجەش وەک زۆرێک لە دایکان وباوکانی ئەم کوردستانە کە دڵیان کەیلی ئازادی وسەربەستی بوو،و پێش وەدیهاتنی ئاوات و ئارەزووەکانیان بۆ هەمیشە چاوەکانیان لێکنا،بەڵام ئەو رێباز و ئامانجانەی کە رۆڵەکانی دایە خەدیجە و باقی دایکانی کوردستان گیانیان لە پێناویدا بەختکردووە،هەروا پر رێبوارە و هەتا وەدیهاتنی ئامانجە بەرزەکانی هەموو گیابنەختکردووانی کۆمەڵە ئەم شۆرش وخەباتە هەر بەردەوامە.
لێرەوە و بەم بۆنەوە وێرای رێزگرتن لە یادی ئازیزی دایە خەدیجەی کابولی و هەموو دایکانی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان،لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی دەکەین لە بنەماڵە وئازیزانی دایە خەدیجە و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
یادی ئازیزی دایە خەدیجەی کابولی بەرز وبەرێز بێت.
کومیتەی رێکخستنی نهێنی کۆمەڵە(زاگرۆس)
٢٢ی رەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی
١٢ی مارسی ٢٠٢١ی زایینی

بابەتی پێشووکرماشان: ریزی دوورودرێژی وەرگرتنی پێداویستی سەرەتایی ژیان،لە چەشنی رۆن و برنج.
بابەتی دواتربە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە کرماشان ۱۲ کەس بریندار بوون.