بە پێی هەاڵێک کە لە شاری مهابادەوە بەدەستمان گەیشتووە،رۆژی پێنجشەممە ۲۱ی مانگی رەشەمە تەرمی دوو کەس لە ماڵێکدا لە گەرەکی “ئاشی مام ئەحمەد”ی ئەو شارە دۆزاراونەتەوە کە بە پێی لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان بە هۆی بڵاوبوونەوەی گازی سووتەمەنی لەنێو ماڵەکەدا خنکاون.
شایانی باسە ئەو دوو کەسە تەمەنیان ۲۱ و ۲۳ ساڵ بووە و پێکەوە هاورێی سەربازی بوون و ئەو شەوە یەکێک لەو دوو کەسە میوانی هاورێکەی بووە و تووشی ئەو رووداوە بوون.
شایانی باسە کە هەموو ساڵێک بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا ژمارەیەک لە بنەماڵەکان بە هۆی ئیستاندارد نەبوونی ئامێرە گەرمکەرەوەکان تووشی رووداوی گازگرتوویی دەبن و بەداخەوە ژمارەیەکی بەرچاو گیانیان لەدەست دەدەن.

بابەتی پێشووبە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە کرماشان ۱۲ کەس بریندار بوون.
بابەتی دواترپێشوازی بەرینی جەماوەری لە تەرمی کەیوان عەلیزادە لە ناوچەی سنە