کرێکارێکی کوردی خەڵکی ئاوایی تەختەی ناوچەی سنە لە کوردستانی رۆژهەڵات بە نێوی کەیوان عەلیزادە هەفتەی رابردوو بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شوێنی کارەکەی لە هەرێمی کوردستان بەداخەوە گیانی لەدەست دا.کەیوان کە پیشەی جۆشکار بوو لە کاتی کارکردن لە بەرزاییدا بە هۆی خێرایی رەشەباوە هاوسەنگی خۆی لەدەست دەدا و دەکەوێتە خوارەوە. تەرمی کەیوان بۆ کوردستانی رۆژهەڵات گەرێندرایەوە و لە پێشوازییەکی بەریندا و لەناو ئاپۆرەی بەشکۆی جەماوەریدا بەخاک سپێردرا

بابەتی پێشوودوو کەس لە مهاباد لەئاکامی بڵاوبوونەوەی گاز لەنێو ماڵێکدا گیانیان لەدەست دا.
بابەتی دواترچوار زۆرانبازی مهابادی وەک زۆرانبازی تیمی میللی ئێران هەڵبژێردران