بە پێی هەواڵێک کە لە مهابادەوە گەیشتووە پاش ئەوەیکە خولی کێبەرکێی زۆرانبازیی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا کۆتایی هات و ژمارەیەک وەرزشوانی مهابادی پلەی بەرزیان بەدەست هێنا،چوار زۆرانبازی ئەو شارە لە ئاستی لاوان و تازەلاوان بۆ تیمی میللی زۆرانبازیی ئێران بانگهێشت کراون.
بە پێی ئەم هەواڵە “ئەمیر ئاژینە و زاگرۆس بتوارک و حوسێن دەریانووش” لە ئاستی تازەلاواندا پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە و بۆ تیمی میللی تازەلاوان بانگهێشت کراون. هەروەها “دیار گولوولە”ش لە ئاستی لاواندا بە وەدەست هێنانی پلەی یەکەم لە پارێزگاکەدا توانی خۆی بگەیەنێتە تیمی میللی زۆرانبازیی لاوانی ئێران.

بابەتی پێشووپێشوازی بەرینی جەماوەری لە تەرمی کەیوان عەلیزادە لە ناوچەی سنە
بابەتی دواترلەئاکامی تەقینەوەیەکدا لە شاری بانە دوو ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا