بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی گەیشتوون رۆژی رابردوو لە شاری بانە بە هۆی تەقینەوەی کەرەسەی یاری ئاگرین لە ماڵێکدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی ئەم هەواڵە لە گەرەکی “بانەکۆن”ی بانە بڕێکی زۆر کەرەسەی تەقەمەنی تایبەت بە یاری ئاگرینەکان کە بۆ پێشوازی لە چوارشەممەسووری و نەورۆز ئامادە کرابوون،تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا خانووەکە تێکرووخاوە و دوو کەس بە ناوەکانی هوشیار و پەیمانی خەندانی لەژێر دارووپەردووی خانووە رووخاوەکەدا گیانیان لەدەست داوە.

بابەتی پێشووچوار زۆرانبازی مهابادی وەک زۆرانبازی تیمی میللی ئێران هەڵبژێردران
بابەتی دواتردەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنانی زیندانی،نامرۆڤانەترین ئازار وشکەنجە