بە گوێرەی هەواڵێک کە لەشاری سەقزەوە گەیشتووەتە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە،وەرزشوانان و گرووپەکانی شاخەوانی سەقز بریاریان دابوو کە ئەمرۆ هەینی بە مەبەستی بەرێکردنی دواین هەینی ساڵ و پێشوازیکردن لە هاتنی بەهار و ساڵی نوێ بەرەو شاخی “ڕووش” برۆن و لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی شاخەوانان و خەڵکیتر وەک نەریتی ساڵانی پێشوو بە ئاهەنگگێران و شایی و شادی دەربرین ساڵی کۆن بەرێکەن و بەرەو پێشوازی ساڵی نوێ بچن. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شەوی رابردووەوە لەرێگای پێوەندیکردن و بە هەرەشەوگوورەشە لە شاخەوانەکان هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەم بریارەی خەڵکی داوە. بە پێی ئەو زانیارییانە لە بەرەبەیانی ئەمرۆوە هێزەکانی رژێم هەموو ئەو رێگایانەیان گرتووە کە دەچنەوە شاخی “ڕووش” و ترس و نیگەرانی زۆریان لە کۆبوونەوەی جەماوەری پێوە دیارە.
شایانی باسە لەزۆربەی شارەکانی کوردستان دەزگا ئەمنییەتییەکانی رژیم لەرێگای پێوەندی تەلەفۆنی و بە هەرەشەکردن لە گرووپەکانی شاخەوانی هەوڵدەدەن پێش بە بەرێوەچوونی رێورەسمەکانی پێشوازیکردن لە نەورۆز بگرن و لە رێگای گرتنی وێنە و ویدیۆ و ناونووسکردن و تۆمارکردنی ناوی شاخەوانەکان ،گووشارەکانیان بەو مەبەستە زیادکردووە.

بابەتی پێشوورێورەسمی رۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە
بابەتی دواترپەیامی نەورۆزیی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە