بە پێی هەواڵێک کە لە کرماشانەوە گەیشتووەتە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە، سەرلە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە ١٦ی خاکەلێوە لە ئاکامی کێشەیەکدا لە شارەکی پەردیسی کرماشان کەسێک بە چەکی کلاشینکۆف لە لایەن برای هاوسەرەکەیەوە تەقەی لێدەکرێ و لە ئاکامی ئەم تەقەکردندا گیانی لەدەست دەدا. شایانی باسە کە دیمەنی ئەم رووداوە بە موبایل تۆمار کراوە و وەک رووداوێکی دڵتەزێن لە تۆرە کۆمەڵاتیەکاندا بڵاو بووەتەوە.

بابەتی پێشووباوکی دوو هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری هەڵەبجە ماڵئاوایی لەژیان کرد
بابەتی دواترسەرەخۆشی کۆمەڵە بەبۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک لوقمانی مێهفەر،