بەرێز ناوەندی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!
بنەماڵەی خۆراگری کاک لوقمان!
بەداخەوە هەواڵی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک لوقمانی مێهفەر ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانمان پێگەیشت.ئەم هەواڵە زۆر خەمباری کردین. مەرگی ناوادەی کاک لوقمانی مێهفەر کە یەکێک لە تێکۆشەرە دێرینەکانی خەباتی رەوای گەلەکەمان بوو،بێگوومان خەسارێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات.ئێمە بەم بۆنە خەمبارەوە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵەی خۆراگری کاک لوقمان و بە تایبەتی سەرەخۆشی لە خەجیجە خانمی هاوسەری و هەموو کادروئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
یادی کاک لوقمانی مێهفەر بەرزوبەرێز بێت.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی
١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی

بابەتی پێشوولە کێشەیەکی بنەماڵەییدا لە کرماشان کەسێک گیانی لەدەست دا.
بابەتی دواترئەحمەد دڵزار، شاعیری گەورەی کورد لە تەمەنی ١٠١ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیانکرد.