بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، پەتای کرۆنا، بووە ھۆکاری گیان لەدەستدانی کاک لوقمان مێھفەر تێکۆشەری دێرین و ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.
کۆچی دوایی کاک لوقمان مێھفەر وەک خەباتگێرێکی ماندوویی نەناس، دوای چل ساڵ تێکۆشان بۆ ناوەندی ھاوکاری خەمێکی گەورە وگران بوو.
ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێرای پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵەی کاک لوقمان مێھفەر و ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی، خۆمان بە شەریکی خەمیان ئەزانین.
بێ گۆمان لەدەست دانی ھاوڕێیانی دێرین و تێکۆشەری وەک کاک لوقمان مێھفەر خەسارێکی گەورەیە لەبزووتنەوەی ڕزگارییخۆازانەی گەلی کورد لەکوردستانی ڕۆژھەڵات.
ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٠/٠٤/٢٠٢١
٢١/٠١/١٤٠٠

بابەتی پێشووئەحمەد دڵزار، شاعیری گەورەی کورد لە تەمەنی ١٠١ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیانکرد.
بابەتی دواتردواڕۆژ-ژمارە ١٠٦