بە پێی ئەو هەواڵ و ئامارانەی کە لە شاری مەریوانەوە گەیشتووەتە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە،ئەمرۆ پێنچشەممە و پاش تەشەنەی بەربڵاوی پەتای کۆرۆنا،دۆخی سوور راگەیەندراوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە گەیشتوون پێشنیاری راگرتنی هاتووچۆ دۆخی قەرەنتینە کراوە،بەڵام پێناچێت لەبەر هۆکاری بارۆدۆخی نالەباری ئابووری لە شاری مەریوان هاتووچۆ رابگیرێت.
بە پێی ئامارەکان لە ئاکامی وەرگرتنی ١١٥٠ نموونە ٨١٠ کەس تووشی پەتاکە بووەن کە ٧٦ کەس لە نەخۆشخانە و ٥٧٠ کەسیش لە ماڵەکانیاندا خەوێندراون. شایانی باسە لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە مەریوان ٤ کەس بە هۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بابەتی پێشوولە ئاکامی شەروپێکدادانێکی چەکداریدا لە ناوچەی مەریوان دوو بەکرێگراوی رژیم کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
بابەتی دواتر١٢٣مین ساڵرۆژی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی لەهەموو رۆژنامەوانان و نووسەرانی کورد پیرۆز بێت.