ڕۆژی شەممە ١ی مانگی مەی ژمارەیک لە ھاوڕێیانی پێشمەرگە و ئەندامی کۆمەڵە بەشداری ڕێورەسمی رێزگرتن لە ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیھانی کرێکار بوون کە لە شاری سلێمانی لەلایەن کۆمەڵێک لە رێکخراوەکان و هەڵسووراوانی چەپ و سوسیالیست بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەراسمەکە بە ڕێپێوانێک لە شەقامی سالمەوەوە دەستیپێکرد و لە باغی گشتی بە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری درێژەی کێشا.ئەم رێورەسمە بە ڕاگرتنی چەندساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی هەموو کرێکارانی گیانبەختکردوو دەستی پێکرد.
پاشان سروودی ئەنترناسیۆناڵ لە لایەن یەکێک لە ھاوڕێیانی بەشدار خوێندرایەوە.
لەدرێژەی ئەم مەراسمەدا ڕاگەیەندراوی کومیتەی ئامادەکاری پێشوازی لە ئەوەڵی مانگی مەی خوێندرایەوە.
مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی شێعر و پەخشانی تایبەت بە ڕۆژی کرێکار درێژەی پێدرا و،بە خوێندنەوەی سروودێکی شۆرشگێرانە کۆتایی پێھات.

بابەتی پێشوومحکومیت عضویت جمهوری اسلامی در کمیسیون مقام زن سازمان ملل متحد از سوی “مرکز زنان کردستان ایران”
بابەتی دواترتێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵئاوایی لەژیانکرد