بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو بوونەتەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی و ژینگەپارێزانی ئەنجوومەنی” سەوزی چیا”ی مەریوان کە بە مەبەستی پەیوەست بوونیان بە ژینگەپارێزانی پاژین لە بانە بە ئامانجی هەڵکشان بەرەو لوتکەی چیای ئاربابا بەرێوە بوون کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمرۆ ئۆتۆمۆبیلەکەیان لە نزیک ئاوایی سووتە تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێ و لە ئاکامدا بەداخەوە چوارکەس لە ئەندامانی گرووپەکە بە ناوەکانی شۆعلە قادری،ئارشام عەزیزی،داوود باخیش وکاوە خوسرەوزادە گیانیان لەدەست دەدەن و یازدە کەسیتریان بریندار بووەن کە بەداخەوە باری تەندروستی هێندێک لە بریندارەکان مەترسیدارە.
بێگوومان ئەم رووداوە دڵتەزێنە خەسارێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و کەلێنێکی دیارە بۆ پارێزەرانی ژینگە و ژیاری کوردەواری.
ئێمە بە بۆنەی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە پربەدڵ سەرەخۆشی لە هەموو خەڵکی کوردستان وبنەماڵە وکەسوکاری ئەو ئازیزانە و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان و سەرجەم ژینگەپارێزانی کوردستان دەکەین و،هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانی ئەم رووداوە دەخوازین.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٤ی ژوییەنی ٢٠٢١ی زایینی

بابەتی پێشووڕووداوی هاتووچۆی شاخەوانانی ئەنجومەنی چیای سەوز
بابەتی دواتروەفدێکی کەنەکە سەردانی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی کرد