بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سەقزەوە گەیشتووە بەداخەوە رۆژی رابردوو زوبەیدە خانم، دایکی کاک ئەنوەری ماجدی ماڵئاوایی لەژیانکردووە.
کاک ئەنوەری ماجدی یەکێک لە کەسایەتی وسیما ناسراوەکانی ناوچەی سەقز و لە کادرە لێهاتووەکانی بزووتنەوەی چەپ و شۆرشگێرانەی کوردستان بوو.لە دەورانی دەسەڵاتی پاشایەتیدا لە ئاوایی خاپوورەدێ هەم مامۆستای قوتابخانە وهاوکات وەک پزشکیارێکی دڵسۆز خاوەن پێگە ومتمانەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتی بوو لەناو خەڵکی زەحمەتکێشی ئاوایی دا.لەگەڵ راپەرینی گەلانی ئێران لەدژی دەسەڵاتی پاشایەتی،کاک ئەنوەر وەک کادرێکی خاراوی خەباتی زەحمەتکێشان دەورێکی بەرچاو وباڵای بوو لە رێکخستن و رابەرایەتی کردنی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شاری سەقز لەو سەردەمدا.زۆر بەداخەوە هاوێنی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لەشەری کەرەفتوودا کاک نوەری ماجدی گیانی ئازیزی بەختی ئامانجە بەرز و ئینسانییەکانی کرد.
شایانی باسە تەرمی دایە زوبەیدە لە تەنیشت گڵکۆی کاک ئەنوەر ئەسپەردە کرا.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی دایە زوبەیدە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرخۆشی دەکەین لە بنەماڵەی سەربەرزی ماجدی،بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی فەوزییە،فەرەح،سورەیا خانم و کاک موحسین دەکەین وخۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.
یادی دایە زوبەیدەی ئازیز بەرز وبەرێز بێت.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٨ی ژووییەی ٢٠٢١ی زایینی

بابەتی پێشوووەفدێکی کەنەکە سەردانی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی کرد
بابەتی دواتردایکێکی خەباتکار لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە ماڵئاوایی لەژیانکرد.