بەپێی هەواڵی گەیشتوو زۆر بەداخەوە دایە مینا رۆستەمی دایکی ئازیری هاورێ وەلی رۆستەمی ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە،سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ئاوایی هوویەی ناوچەی ژاوەرۆی سنە دڵەگەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و ئازیزانی بەجێهێشت.
دایە مینا دایکێکی مئهرەبان و دڵسۆز بوو کە بەتایبەت لەهەلومەرجی دژواری ساڵانی رابردوودا ماڵەکەی شوێنی حەسانەوە و حەشاردانی هاورێیانی کۆمەڵە بوو.
ئێمە لەلایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە بەم بۆنە خەمبارەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە مینا و،بە تایبەتی سەرەخۆشی لە هاورێ وەلی رۆستەمی دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.
بژی یادی ئازیزی دایە مینا رۆستەمی
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٨ی ژووییەی ٢٠٢١ی زایینی

بابەتی پێشوودایکێکی دڵسۆز لە شاری سەقز ماڵئاوایی لەژیانکرد
بابەتی دواترهاورێ مستەفا قادری کادری لەمێژینەی کۆمەڵە ماڵئاوایی لەژیان کرد