By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیێندراوی ناوەندی ژنان کوردستانی بە بۆنەی سەرکەوتنی رەوایی ویستی خەڵک لە شانۆی هەڵبژاردنی ١٤٠٠
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > راگەیێندراوی ناوەندی ژنان کوردستانی بە بۆنەی سەرکەوتنی رەوایی ویستی خەڵک لە شانۆی هەڵبژاردنی ١٤٠٠
ئاسۆی ژنی كورد

راگەیێندراوی ناوەندی ژنان کوردستانی بە بۆنەی سەرکەوتنی رەوایی ویستی خەڵک لە شانۆی هەڵبژاردنی ١٤٠٠

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/06/19 at 2:07 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەوەی لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی روویدا نوسینەوەی سەر لە نوێی مێژوویەکە کە زیاتر لە چوار دەیە بە ناڕەوا بە سەر خەڵکدا داسەپاوە.

لە شانۆی هەڵبژاردنی ئەمرۆ، “نا”یەکی گەورە بە کۆماری ئیسلامی وترا؛ خەڵکی کوردستان بە بایکۆتی بە ناو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی رێفراندۆمێکیان خستە رێ و “نا”یەکی گەورەیان بە کۆماری ئیسلامی نیشان دا کە نیشاندەری لە ناوچوونی پێگەی کۆماری ئیسلامی و لە هەمانکاتدا رەوایی ویستی خەڵک بوو.

ناوەندی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات سەرکەوتنی گەورەی ئەمڕۆ کە بە سندوقە خاڵی و بنکە چۆڵەکانی هەڵبژاردنی ١٤٠٠ بە جیهان نیشان درا، لە خەڵک و بەتایبەت لە ژنان پیرۆزبایی دەکات و وێڕای سپاسی هەموو چالاکانی کەمپەینەکانی “نا” بە کۆماری ئیسلامی ئەو نارەزایەتییە بەهەند وەردەگرێ و وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە خەبات بە دژی کۆماری ئیسلامی ئەژمار دەکات.

لەم قۆناغە نوێیەدا هێزی دژبەری کۆماری ئیسلامی بەرین تر لە هەمیشەیە و کۆماری ئیسلامیش لە لاوازترین پێگەی خۆیدایە. گومان لەوە دانییە کە نەتەوەی کورد و لەم نێوانەشدا ژنان زۆرترین قازانج لە گۆڕان و روخانی کۆماری ئیسلامی دەبەن.

هەر بۆیە ناوەندی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات بە پێویستی دەزانێ وێڕای سپاسی هەموو چالاکان و خەڵکی کوردستان و بە تایبەت ژنان ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە هەموو ژنانی کوردستان پیرۆزبایی بکات.

ناوەندی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات
٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی
١٨ی ژوئەنی ٢٠٢١ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/06/19
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بە نێوهەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی لەکوردستان
بابەتی دواتر پەیامی هاوخەمی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی هاورێ فەرهادی شەعبانی تێکۆشەری دێرین و ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە،رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?