ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 17ی 6ی 2021 دەنگۆی دانانی سندوقەکانی دەنگدان لە شاری یۆتۆبوری وڵاتی سوید بڵاو بووەوە.دەستوپێوەندەکانی ڕژیمی کوماری ئیسلامی وەک هەموو جارێک بە نهێنی ئامادەکارییان کردبوو کە دور لە چاوی ڕێکخراوەکانی نەیاری ئەو ڕژیمە، شوێنێک بۆ بەڕێوەبردنی گاڵتەجاڕی بەناو هەڵبژاردنەکەیان دیاری بکەن.کومیتەی تەشکیلاتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری یۆتۆبوری پاش ئاگاداربوونەوە لەم هەواڵە هاوکات لە گەڵ لایەنە سیاسیەکانیتر دەسبەجێ کاری ڕێکخستنی ئاکسیۆنێک بۆ دژایەتی لە گەڵ هاتنی سیخوڕو گوێ لە مستەکانی حکومەتی سێدارەی خستە ڕێ و ڕۆژێک پێش گاڵتەجاڕی دەنگ کۆکردنەوەی ئەو ڕژیمە لە ڕاگەیاندنێکدا داوامان لە جەماوەری ئازادیخوازی شاری یۆتۆبوری کرد کە بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلانی ڕژیم و ڕسوا کردنی دەستوپێوەندەکانی، لە گردبوونەوەیەک بەرانبەر بە شوێنی بەڕێوەچوونی مەزحەکەی بەناو هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی دا کۆببینەوە.لە درێژەی ئاکسیۆنەکەدا پەیامی کومیتەی تەشکیلاتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن هاوڕێ هێرش ئەسکەری ئەندامی کۆمەڵە زەحمەتکیشانی کوردستان لە شاری یۆتۆبوری خوێنرایەوە.لە پەیامەکەدا هەوڵدرا ئاماژە بە تەسک بوونەوەو یەکدەستبوونەوەی ئاڵقەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بکرێت و ئاماژە بەوەش کرا کە حکومەتی ئیسلامی ئێران تەنیا بە مەبەستی دەستەبەرکردنی مەشرووعیەت لە پێش چاوی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ئەم گاڵتەجاڕەی خستووەتە ڕێگە.داوا لە خەڵک کرا کە چیتر فریوی هەڵبژاردنە درۆیینەو فەرمایشیەکانی کۆماری ئیسلامی نەخۆن و بەشداریی تێدا نەکەن…چالاکیەکە بە دروشم و هاوئاهەنگی لە گەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکە، درێژەی پێدرا.شایانی باسە کە وێڕای بارودۆخی کۆرۆنا و سنورداربوونەوەی کۆڕو کۆبوونەوەکان، جەماوەرێکی چەن سەد کەسی لە تاک و ڕێکخراوەو لایەنە سیاسیەکانی ئۆپۆزیسیونی ڕژیمی کۆنەپەرەستی ئیسلامی ئێران لە ئاکسیۆنەکەدا ئامادە بوون و ڕێژەیەکی زۆر کەم کە پێ دەچوو لایەنگران و گوێ لە مستەکانی ئەو ڕژیمە بن دەچوونە شوێنی دەنگدانەوە.ئەم ئاکسیۆنە پاش چەن کاتژمێرێک کۆتایی پێ هات.کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان(کومیتەی یۆتۆبۆری)

بابەتی پێشووڕاپۆرتی بەشداری هاوڕێیانی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵم لە خۆپیشاندانی ناڕەزایتی دژ بە شانۆی هەڵبژاردنەکانیی ئێران
بابەتی دواتربە بانگەوازی ٩ حزبی کوردی و ئێرانی، رۆژی جومعە، ١٨/٠٦/٢٠٢١، خۆپیشاندانێک لە بەر دەم باڵوێزخانەی ئێران لە شاری ئۆسلوی نۆروێژ، بۆ بایکۆت کردنی شانۆگەری هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە دروشمی ” نا بۆ کۆماری ئیسلامی، بەڵێ بۆ رووخانی رێژیم” بەڕێوەچوو.