By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانبۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانبۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانبۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/06/29 at 12:37 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کۆمەڵانی مافخوازی خەڵکی کوردستانخەڵکی ئازادیخوازی ئێرانکۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکانهەروەک ئاگادارن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرێکارانی پیشەسازیی نەوت لە ئێراندا بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستیان داوەتە مانگرتنێکی بەربڵاو و دەربڕینی نارەزایەتی دژ بە پێشێلکردنی مافەکانیان لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە درێژەی هەیە. ئەو مانگرتنە بەرینە کە ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردان بە دەربڕینی ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرێبەستی کۆمپانیای “فراب” لە “بیدخوون” دەستی پێکرد، ڕۆژی ١ی پووشپەڕ بە بانگەوازی “ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناڕەزاییەکانی کرێکارانی گرێبەستی نەوت” بەشە جیاجیاکانی پیشەسازیی نەوت و گازی ئێرانی گرتەوە و لە ڕۆژانی دواتردا کرێکارانی کارگەکان و بەشە جۆراوجۆرەکانی پیشەسازیی نەوت و کارەبای ئێران لە بێهبەهان، بووشێهر، کەنگان، خارک، تاران، ئەراک، گەچساران، ئابادان، ئەهواز، ئیسفەهان، قیشم، ماهشەهر و… بە مانگرتنەکەوە پەیوەست بوونە و ڕێژیم تا ئێستاش نەیتوانیوە پێش بە پەرەسەندنی شەپۆلی ناڕەزایەتیی بەربڵاوی کرێکاران بگرێت. ئەو مانگرتنانە ڕۆژی شەممە ٦ی پووشپەڕ کەرتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و وزەخانەکان و کەرتی ئاژەڵداریشی گرتەوە. بە وتەی ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناڕەزاییەکانی کرێکارانی گرێبەستی نەوت، پێرسۆنێلی فەرمیی پیشەسازیی نەوتیش بڕیاریان داوە بۆ پاڵپشتی لە ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی گرێبەست، ڕۆژی ٩ی پووشپەڕ بە مانگرتنەکانەوە پەیوەست بن. لە ڕاگەیەندراوی ئەو بەشە لە کرێکاراندا هاتووە کە ئێمەی کرێکار چیدیکە هەژاری، بێدەرەتانی، هەڵاواردن، نایەکسانی و بێبەشبوون لە سەرەتاییترین مافەکانی ژیان قبووڵ ناکەین.هەر بەپیی ئەو ڕاگەیەندراوە، لە پاڵاوگەی نەوتی تاران ٧٠٠ کرێکار لە لایەن ڕێژیمەوە دەستبەسەر و لە کارەکانیان دەرکراون. ئەوە لە حاڵیکدایە کە داخوازییەکانی کرێکاران تەنیا کۆمەڵێک داخوازیی سینفین کە دابینکردنیان بەشێکە لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ.لەو پێوەندییەدا کرێکاران ڕایانگەیاندووە ئەگەر وەڵامی داخوازییەکانیان بە شێوەی گونجاو نەدرێتەوە، ناڕەزایەتییەکانیان چڕتر و بەربڵاوتر دەکەن و تا دابینبوونی مافەکانیان ئامادە نین بگەڕێنەوە سەر کاری خۆیان.ئێمە وەکوو ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، پشتیوانیی تەواوی خۆمان لە داخوازیی ڕەوا و هەڵوێستی ئازایانە و خەباتی مافخوازانەی کرێکارانی مانگرتوو ڕادەگەیەنین و لەو باوەڕەداین کە کرێکاران وەکوو هەموو چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگای ئێران و کوردستان شایانی ژیانێکی تەژی لە خۆشبژیوی و پاراستنی مافە سینفی و دێموکراتیکەکانن و لەو پێناوەشدا مافی ڕەوای خۆیانە کە بە مانگرتن و کۆبوونەوە و میتینگ و شێوەکانی دیکەی خەبات، ناڕەزایەتیی خۆیان بەرانبەر بە دۆخی نالەباری ژیانیان دەرببڕن و دەسەڵاتی ستەمکار و سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆی نیە وەڵامی داخوازییەکانیان بە گرتن و دەرکردن و هەڕەشە و ئەشکەنجە بداتەوە.هەروەها داوا لە هەموو چین و توێژەکانی دیکەی خەڵک، لایەنە سیاسییە پێشکەوتنخوازەکان و کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان دەکەین پاڵپشتی خەبات و داواکارییە ڕەواکانی کرێکارانی ئێران بن و ڕێگە نەدەن ڕێژیمی ملهوڕی کۆماری ئیسلامی لە بێدەنگی و بێ هەڵوێستیی ئەوان بۆ سەرکوتی کرێکاران کەڵک وەربگرێت.لەو پێوەندییەدا کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بەتایبەتی لە هەلومەرجی ئێستادا کە سەرقاڵی دانوستان لەگەڵ ڕێژیم لە پێوەندی لەگەڵ ڕێککەوتنی ناوکیدان، نابێ چاوپۆشی لەو سەرکوت و پێشێلکارییانەی ڕێژیم لە نێوخۆی وڵاتدا بکەن و دەبێ گوشاری بخەنە سەر بۆ ئەوەی کە پابەندی کۆنڤانسیۆن و ڕێککەوتننامەکانی کار لە پێوەندی لەگەڵ مافەکانی کڕێکاراندا بێت.سەرکەوێ خەباتی کرێکارانی مافخوازی ئێران و کوردستان

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران١٤٠٠/٠٤/٧ی هەتاوی٢٠٢١/٠٦/٢٨ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/06/29
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بە ئامادە بوونی سکرتێری گشتی کۆمەڵە و هەیئەتی هاورێی ،لەزانکۆی کۆیە دوکتۆرای فەخری بەخشرایە بەڕێز “عومەر شێخ مووس”،کەسایەتی ناسراوی کورد.
بابەتی دواتر مانگرتنی گشتی خاوەن پۆمپی بێنزینەکان لە شاری بۆکان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?