بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سنەوە گەیشتووە،بەداخەوە شەوی پێنجشەممەی رابردوو دایە زەینەب مورادیان لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیانکردووە و بۆ هەمیشە دڵە گەورە وبریندارەکەی لە لێدان کەوت.
دایە زەینەب مورادیان دایکی هاورێیانی گیانبەختکردوو فەرەح و ئەسعەد ئەتڵەسی بوو.هاورێ فەرەح لە شەری ٢٤ رۆژەی شاری سنەدا لە کاتێکدا گیانی ئازیزی بەختی ئامانجە بەرزەکانی کرد کە خەریکی کاری تەدارەکات بۆ راگرتن وپاراستنی خۆراگریی خەڵکی خەباتکاری سنە بەرامبەر بە هێرشی داگیرکەران وکۆنەپەرەستان بوو. دایە زەینەب وەک دایکی دوو گیانبەختکردووی کۆمەڵە بۆ هەمیشە لە نێو دڵی ئێمە وخەڵکی کوردستاندا دەژی.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی دایە زەینەب مورادیان،لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە وئازیزانی و، بەتایبەت سەرەخۆشی لە هاورێی دێرینی کۆمەڵە ،هاورێ شاروخ ئەتڵەسی و هەموو خەڵکی خۆراگری شاری سنەی سەربەرز دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
بژی یادی ئازیزی دایە زەینەب مورادیان.
کومیتەی رێکخستنی ناوخۆی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٨ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی
١٩ی جوولای ٢٠٢١ی زایینی

بابەتی پێشووبیانیەی مرکز همکاری احزاب کوردستان ایران در حمایت از اعتراضات مردم خوزستان
بابەتی دواتراز خیزش و اعتراضات هموطنان عرب در خوزستان ( اقلیم اهواز) حمایت می کنیم