By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ناوەندی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات پشتیوانی لەناڕەزایی خەڵكی خوزستان دەكات
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > ناوەندی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات پشتیوانی لەناڕەزایی خەڵكی خوزستان دەكات
ئاسۆی ژنی كورد

ناوەندی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات پشتیوانی لەناڕەزایی خەڵكی خوزستان دەكات

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/07/23 at 2:54 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

جەماوەری خەڵكی كوردستان…
ژنانی ئازدیخواز…
نەتەوە بندەست‌و ئازادیخوازەكانی ئێران…
ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ…

ماوەی هەفتەیەكە لە چەندین شارو ناوچەی پارێزگای خوزستان خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی دژی نەبوونی سەرەتایی ترین پێداویستیەکانی ژیان وەک ئاوو و بەرق دەستی پێكردوە‌و رژیمی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی ئەمجارەش سەرارەی شەق شەق بوونی پەیکەرەی خۆی هەوڵی سەرکوتی ئەو دەنگە مافخوازانەی خەڵکی نارازی داوە و تا ئێستا بە پێی هەواڵەکان رێژەیەکی زۆر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەكانی رژیم بە داخەوە گیانیان لەدەستداوە‌و ژمارەیەكی زۆریش دەستگیر كراون.

ئەگەرچی خۆپیشاندانەكان دژ بە نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی ئاوو و بەرق دەستی پێكرد، بەڵام لە بەردەوامی ئەو خۆپیشاندانانە دروشمی خەڵكی ناڕازی تەنیا رووخانی كۆماری ئیسلامی‌و كۆتایی هاتن بەو هەموو نەهامەتییەیە كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی رژیمەوە بەسەریاندا سەپاوە.

كۆماری ئیسلامی كە بە درێژایی تەمەنی خۆی هەموو ناڕەزایی‌و خۆپیشاندانێكی خەڵكی بەشێوەیەكی دڕندانە سەركوت كردوە، ئەمجاریش لە رێگەی زەبر‌و زەنگ‌و تەقەكردن هەوڵ بۆ بێدەنگ كردنی دەنگی ناڕەزایی خەڵك دەدات.
بەرپرسانی رژیم كە هەمیشە ژیان‌و خزمەتگوزارییەكانی نەتەوەكانی ئێرانیان پشتگوێ خستوە، لە بری چارەسەری كێشەكان‌و دابینكردنی پێداویستیی سەرەتاییەكان، سەركوتی ناڕەزاییەكان دەكات.

لەئێستادا نارەزایەتییەکان گەیشتۆتە شارەکانی کرماشان، ئیسفهان و بوشەهەر و پشتیوانییەکی زۆریش لە خەباتی خەڵکی خوزستان دەبیندرێت و رۆڵی بەرچاوی ژنانی خوزستان و چالاکانی ژنی ئێرانیش حاشا هەڵنەگرە و ئەمەش لە رەوتی خەباتی ئێستادا گرنگ و چارەنووس سازە.

ناوەندی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات، پشتیوانی خۆی لە ئاخێزی خەڵكی ناڕازی پارێزگای خوزستان و سەرجەم داوا رەواكانیان دەكات‌و داوا لە ژنان‌و پیاوان‌و سەرجەم نەتەوە بندەستەكانی ئێران‌و بەتایبەت جەماوەری هۆشیاری خەڵكی كوردستان دەكات پشتیوان ‌و هاودەنگی ئەو ناڕەزاییانە بن‌و دژ بە سیاسەتە نا ئینسانییەكانی كۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبن.
ناوەندی ژنانی هەروەها داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ دەكات بە هانای خەڵكی ستەملێكراوی خوزستانەوە بێن‌و ناڕەزایی خۆیان دژ بە سەركوت‌و كوشتاری خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەرببڕن.

مەرگ‌و نەمان بۆ دەسەڵاتی رەشی كۆماری ئیسلامی
سەركەوێ خەباتی رەوای گەلانی ئێران

ناوەندی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات
٣١ی پوشپەڕی ١٤٠٠ – ٢٢ی جولای ٢٠٢١

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/07/23
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر از خیزش و اعتراضات هموطنان عرب در خوزستان ( اقلیم اهواز) حمایت می کنیم
بابەتی دواتر کۆبونەوەی لیژنەی هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?