ئەمڕۆ جومعە 07/30 لە سەر داوای دانیشتوانی عەربی ئەحواز لە شاری یوتوبوری بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی هاوڵاتی عەربی الاحواز و مەحکوم کردنی سیاسەتی دژە ئینسانی و راسیستانەی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە نەتەوەبندەستەکان لە ئێران ئاکسیونێک ڕێکخرا ، و بە دروشمی دژی کۆماری ئیسلامی و هاوکات پشتیوانی لە موبارزاتی نەتەوە بندەستەکانی عەرب، بلوچ،کورد،ئازەری وترایەوە. شایانی باسە جیا لە نەتەوی بلوچ و ئازەری و عەربی الاحواز هاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و ئەندامانی سێ لاێنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشیوانی لە خۆپیشاندەرانی خەڵکی ئێران و نەتەوەبندەستەکان بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بوون . و هەر لەو پیوەندیەدا وتاری ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرپشتیوانی لە خەڵکی راپەریو و وەزاڵهاتوو لە ئێران دا لە لایەن هاورێ هێرش عەسکەری ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان خوێندرایەوە.

بابەتی پێشووبەشداریکردنی بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی کومیتەی بریتانیای کۆمەڵە لە خۆپیشاندانێک لەبەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە لەندن بۆ بو پشتیوانی لە نارەزایەتیەکانی ئەم دوایانەی ئیران و پاریزگای خوزستان
بابەتی دواترپشتیوانی لە خۆپشاندانەکانی خەڵک لە ئێران له لایەن ئەندامانی و هاوڕێیانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە وڵاتی سویس