ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۳۱ی مانگی ژوئییەی ساڵی ۲۰۲۱ ،لە کاتژمێر ۲ی پاش نیوەڕۆ ،لە وڵاتی سویس و لە شاری بێرن ،لە لایەن ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و ناوەندی هاوکاری حزبەکانی ڕۆژهەڵات ئەکسیۆنێک ڕێکخرا بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی بە زاڵە هاتووی ئێران و کوردستان.
لەم ئەکسیۆنەدا هاوڕێیانمان سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کراوەکان کرد و پشتیوانی خۆیانیان دەربڕی لەو کەسانەی کە لەم خۆپشاندانانەدا دەسبەسەرکراون و ئێستا لە زیندانەکانی ڕژێم دان.
پشتیوانی و هاودەنگی له خەڵکانی دژبەری ڕژێمی ستەمکار و داگیرکەر ئەرکی سەرشانی هەموو تاکەکی کۆمەڵگایە و ئێمەش وەکوو کۆمەڵەی زەحمەتکێشان هاندەر و پاڵپشتی هەموو چینەکی کۆمەڵگاین بە تایبەت چینی کرێکار و زەحمەتکێش ،کە ئەم دۆخەی ئێستای ئێران زۆرترین کاریگەری لە سەر ئەو چینە داناوە.
هیوای ئازادی ئەخوازین بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی .

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کومیتەی سویس.
۰۱٫۰٨٫٢٠٢١

بابەتی پێشووبەشداری بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە لە خۆپیشاندانێک لە شاری یوتۆبۆری بە مەبەستی هاوپشتی لە هاوڵاتییانی عەربی الاحواز
بابەتی دواترئیدانە کردنی دۆخی خراپی مافی مرۆڤ له وڵاتی ئێران له لایەن هاوڕێیانی کوملەی زەحمتکێشان کومیتەی سویس دانیشتوی شاری لۆتزەرن