By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بڕیارنامەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: چالاکی هاوڕێیانی کۆمەڵە لە وڵاتی فینلاند لەگەڵ چوار لایەنی دیکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئەلئەحواز
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > هەواڵ > کوردستان > چالاکی هاوڕێیانی کۆمەڵە لە وڵاتی فینلاند لەگەڵ چوار لایەنی دیکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئەلئەحواز
کوردستانهەواڵ

چالاکی هاوڕێیانی کۆمەڵە لە وڵاتی فینلاند لەگەڵ چوار لایەنی دیکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئەلئەحواز

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/08/10 at 1:25 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی شەممە، رێکەوتی ٧/٨/٢٠٢١ی زایینی، (١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی)، لەسەر داوای کۆمیتەکانی حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات‌و بە مەبەستی هاودەنگی‌و پشتیوانی لە ناڕەزایەتی‌و داخوازیی عەرەبەکانی ئەهوازو باقیی نەتەوەکانی ئێران‌و، هەروەها دژی سیاسەتی سەرکوت‌و زوڵم‌و ستەمی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر نەتەوەکانی ئێران، رێپێوانێکی هێمنانە لە هێلسینکی، پایتەختی وڵاتی فینلاندو لەبەر دەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی‌دا، بەڕێوە چوو.
رێپێوانەکە بە بەشداریی دەیان کەس لە ئەندامانی حیزبی ڕێکخراوەکان و کوردانی رۆژهەڵات‌، دانیشتووی فینلاند دەستی پێ کرد. بەشداران بە وتنەوەی درووشم، بەرەو سەفارەتی کۆماری ئیسلامی وەڕێ کەوتن‌و لەبەر دەم سەفارەتدا کۆ بوونەوە.
پاش خولەکێک بێدەنگی، بە مەبەستی رێزگرتن لە شەهیدانی کورد‌و کوردستان‌و هەروەها رێزگرتن لەو کەسانەی لە رێپێوانە هێمنانەکانی خەڵکی ئەهوازو شارەکانی دیکەی ئێراندا گیانی خۆیان لەدەست دابوو، دەستی پێ کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەم رێپێوانەدا، بڕیارنامەی خۆپیشاندەران بە هەر دوو زمانی کوردی‌و فارسی خوێندرایەوە.
لە بڕیارنامەی خۆپیشاندەراندا، وێڕای پشتیوانی لە داخوازیی رەوای عەرەبەکانی ئەهوازو باقیی نەتەوەکانی ئێران، سەرکوتی خوێناوی‌، گرتن‌و ئەشکەنجەو کوشتنی خەڵکی ناڕازیی ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، مەحکووم‌و ریسوا کرابوو.
لە بڕیارنامەکەدا هەروەها ئاماژە بە سیاسەتی ستەمکارانەو جینایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی بە نیسبەت نەتەوەکانی کورد، عەرەب‌، بەلووچ‌و باقیی نەتەوەکانی ئێران کرابوو.
هەروەها داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرابوو کە بە مەبەستی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ‌و مافی نەتەوەکانی ئێران، گۆشار بخەنە سەر حکوومەتی تاران‌و سیاسەتی چەوساندنەوەو جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرهەق بە خەڵکی ئێران بەگشتی، مەحکووم بکەن.
کۆمیتەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان/فینلاند

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/08/10
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر رواداری و همبستگی خلقها تنها راه اتحاد در مبارزه با جمهوری اسلامی است
بابەتی دواتر کەسایەتییەکی ناسراو و دڵسۆز لە ناوچەی ئالانی سەردەشت ماڵئاوایی لەژیانکرد.

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?