بە پێی هەواڵیک کە لە سەردەشتەوە گەیشتووە بەداخەوە دوێنێ دووشەممە ١٨ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک عەبدوڵڵای رەحماننژاد بە هۆی نەخۆشی و چوونەسەری تەمەن ماڵئاوایی لەژیانکردووە.
کاک عەبدووڵا کە خەڵکی ئاوایی گوێزلێی ناوچەی ئالانی سەردەشت بوو،کەسایەتییەکی ناسراو ودڵسۆزی خەڵکی ناوچەکە بوو.هەر لەسەرەتایی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کورستانەوە خەون وئاواتەکانی بە سەرکەوتنی ئەو بزووتنەوەیەوە گرێ دابوو و لەو پێناوەدا دڵسۆز و بەپەرۆش بوو.
ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک عەبدووڵڵای رەحماننژاد پربەدڵ سەرەخۆشی لە رەعنا خانمی هاوسەری و کچ وکورەکانی و هەموو بنەماڵەی ئازیزی و خەڵکی ناوچەی ئالانی سەردەشت دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
کومیتەی رێکخستنی ناوخۆی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی
١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢١ی زایینی

بابەتی پێشووچالاکی هاوڕێیانی کۆمەڵە لە وڵاتی فینلاند لەگەڵ چوار لایەنی دیکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئەلئەحواز
بابەتی دواترهاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە: کۆماری ئیسلامی پێی ناکرێ و هەولیشی بۆ بدات کاردانەوەمان دەبێت