By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستان بۆ خەڵكی خەباتكاری ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیاندراوی ناوەندی ژنانی كوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی دۆخی کارەساتبار لە ئەفغانستان و هەلوومەرجی نەخوازراوی ژنان لەو وەڵاتە
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > ڕاگەیاندراوی ناوەندی ژنانی كوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی دۆخی کارەساتبار لە ئەفغانستان و هەلوومەرجی نەخوازراوی ژنان لەو وەڵاتە
ئاسۆی ژنی كورد

ڕاگەیاندراوی ناوەندی ژنانی كوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی دۆخی کارەساتبار لە ئەفغانستان و هەلوومەرجی نەخوازراوی ژنان لەو وەڵاتە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/08/16 at 9:39 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لەم ڕۆژانەدا بە ملیۆنان مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان شاهیدی ڕووداوگەلێكی كارەستابارن كە بەسەر خەڵكی ئەفغانستان، بە تایبەتی بەسەر ژنان‌ و كچانی ئەو وڵاتەدا دێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بزوتنەوەی تاڵیبان كۆنتڕۆڵی زۆربەی ناوچەكانی ئەفغانستانی بە دەستەوە گرت‌ و سەرۆك كۆماری ئەفغانستان بەپەلە وڵاتی بۆ بزوتنەوەی توندڕەوی تاڵیبان جێهێشت.

بە گرتنی هەر شار‌و شارۆچكەیەك ئەم گروپە توندڕەوە ئیسلامییە دەستیان كردوە بە كوشتن و ئازاردانی خەڵک، بە تایبەت كچان‌ و ژنان.
بە پێی زانیارییەكان چەكدارانی تاڵیبان منداڵانی كچ دەڕفێنن و لە خۆیانی مارە دەکەن وماڵ بەماڵ بۆ نیکاح دەگەڕێن.
ژمارەیەک لە ژنان‌ و كچانی ئەفغانی لەسەر پۆشاک و جلوبەرگ یان چاویان دەرهێنراوە یان كوژراون. ئەشكەنجە‌ و ئازاری ژنان‌ و كچانی خوێندەوار لەوانە نوسەران، دەرهێنەران‌ و شاعیران‌و… ڕۆژانە لە هەر سوچێكی وڵاتی ئەفغانستان زۆر ئاسایی بە بەرچاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە ڕوبەڕوی شکەنجەو کوشتن دەبنەوە و لە ترسی گیانی خۆیان لە هەوڵی ڕاکردن و دوورکەوتنەوەن لە وڵاتەکەیان.

دۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بە هەبوونی هێزە توندڕەوە ئیسلامییەكان هەر لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی كە هاندەری سەرەكی توندڕەویی و تیرۆریزمی ئیسلامییە هەتا ئەفغانستان و عێراق‌ و توركیە‌ و پاكستان… ڕوو لە خراپیە.
بە دەسەڵات گەیشتنی هێزەكانی تاڵیبان لە ئەفغانستان دوا نمونەی ئەو ستەم‌ و ناحەقییانەیە كە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە.

ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، سەرەڕای مەحكوم كردنی تاوانەكانی چەكدارانی تاڵیبان بەرامبەر بە خەڵكی ئەفغانستان ‌و بە تایبەتی بەرامبەر بە ژنان‌ و منداڵان، داوا لەسەرجەم رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ دەكات، بە هانای خەڵكی ئەفغانستانەوە بچن.
ئێمە پشتیوانی خۆمان لە مافی ڕەوای ژنانی ئەفغانستان، دەردەبڕین‌ و بڕوامان بەوەیە كە بەهێزكردنی خەباتی ژنان‌ و داخوازیی بۆ مافی یەكسانی ژن‌ و پیاو‌، مەحكوم كردنی هەرچەشنە هەڵاواردنێك دژ بە ژنان، وەدیهێنەری كۆمەڵگایەكی ئازاد‌ و یەكسانە.

ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – ١٦ی ئەگۆستی ٢٠٢١

ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/08/16
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداری هاوڕێیانی کومیتەی بریتانیای کۆمەڵە لە خوپیشاندانیک بو پشتیوانی لە نارەزایتیەکانی ئەم دوایانەی خەڵکی ئێران و مەحکوومکردنی تێرۆری موسا باباخانی ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
بابەتی دواتر ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بە بۆنەی سالوەگەڕی فتوای جیهادی خومەینی دژ بە گەلی کوردستان

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?