هاوڕێیان و دۆستان و کوردانی تێکۆشەر و ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی فینلاند

هەر وەک ئاگادارن بە دوای هەڕەشەی بەرپرسانی سپای ترۆریستی پاسدارانی ئێران، تۆپباران و هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر سنوور و خاکی هەرێمی کوردستان و ئەو شوێنانەی کە هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی لێ جێگیرە دەستی پێ کرد.
بۆ مەحکووم کردنی ئەم هێرش و هەڕەشانەی حکومەتی ئیسلامی ئێران و پشتیوانی لە پێشمەرگە و حزبەکانی کوردستان، “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” رۆژی پێنج شەممە ۱٦ سپتەمبر خۆپیشاندانێک لە هێلسینکی بەڕێوەدەبا.
بەشداریی ئێوەی بەڕێز و تێکۆشەر لەم خۆپیشاندانەدا دەنگی حەقخوازانەی گەلی کورد لە رۆژهەڵات بە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان دەگەیەنێ و پشتیوانییەکی رەوایە لە هاوڕێ و خوشک و برا پێشمەرگەکانتان و مەحکوم کردنی هێرش و کردەوەکانی حکومەتی داگیرکەری ئیسلامی ئێران و سپا ترۆریستەکەیەتی.
رۆژی: پێنج شەممە
رێکەوت: ۱٦ی سپتەمبری ۲٠۲۱
کات: کاتژمێر ١٣ لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی فینلاند!

KURDIEN TUKIMIELENILMAUS
Tule mukaan tuomitsemaan Iranin terrorismi kurdeja vastaan
Iranin asevoimat on aloittanut maa- ja ilmahyökkäyksen kurdeja vastaan. Maan armeija on pommittanut kurdikyliä ja kurdien opposition leirejä Irakin vastaisella rajalla 11. syyskuuta alkaen. Alueella siviilit ja luonto kärsivät pahoin jatkuvista hyökkäyksistä.
Aika: TO 16.9.2021 klo 13 alkaen
Paikka: SNELLMANINKATU 1, 00170 HELSINKI (TUOMIOKIRKON EDUSTALLA)
Järjestäjä: Itä-Kurdistanin kurdien yhteistyöverkosto
Lisätietoja: Majid Hakki, 0400-618671

بابەتی پێشووپەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی:
ماڵئاوایی لەژیانکردنی میرزا محەممەد حوسێن پەناهی” خاڵۆ میرزا” باوکی دوو گیانبەختکردووی کۆمەڵە
بابەتی دواترلە ئاکامی دزینی تەرمی خاڵۆ میرزا لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، لە نێوان خەڵکی ئاوایی قوریچیا و هێزەکانی رژیمدا گرژی و ئاڵۆزی ساز بووە.