خۆپێشاندانێک لە شاری ستوکهوڵم بە دەسپێشخەری ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو

305

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱٥ی سپتامبری ۲٠۲۱
بە دەسپێشخەری ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندانێک لە شاری ستوکهوڵم بەڕێوە چوو.

خۆپێشاندانەکە بە مەبەستی پشتیوانی لە چالاکانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە باشوری کوردستان.و هەروەها مەحکووم کردنی هێرشە دڕندانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی حیزبە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات نیشتەجێ لە سەر سنوور و هەروەها پێشێلکردنی سەروەریی باشووری کوردستان بوو.

ئەو ڕێورەسمە کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ لە بەرانبەی پاڕڵمانی سوئید بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لەگیانبەختکردوانی ڕێگەی رزگاری و ئازادی کوردستان لە لایەن هاوڕێ ئارێز محەمەدی ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وەک بەڕێوەبەری بەرنامە دەستی پێ کرد.
ڕێزبەندی بەرنامەکە بە شێوەی خوارێ بوو:

سەرەتا چیا عەلیار بە نوێنەرایەتی ناوەندی هاوکاری وێڕای بە خێرهاتنی میوانان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
پاشان پەیامی ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران بە کوردی: لەلایەن کوێستان بابائی خوێندرایەوە
دوای ئەو
پەیامی نوێنەری کوردی سۆسیال دێموکراتی سوئێد کادیر کاسیرگا لە لایەن بەڕێزیانەوە پێشکەش کرا

پەیامی ناوەندی هاوکاری بە زمانی سوئێدی لە لایەن حەمید تەیمووری خوێندرایەوە

پەیامی حیزبی چەپی سوئێد، لەلایەن ئەندمان پەرلەمان
هۆکان سوێنلینگ خوێندرایەوە

پەیامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە لایەن ناسر بۆلیدی پێشکەش کرا

پەیامی هاوبەشی کومیتەی هاوکاری حیزبە سیاسیە کوردسیانییەکان، ناوەندی رەوەندی کورد و فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەلایەن کۆڤان ئامیدی سەرۆکی فێدراسیۆن خوێندرایەوە

پەیامی حیزبی لیبرال لەلایەن ئەندام پاڕڵمان
یوار فورسێل پێشکەش کرا

فردریک ماڵم دۆستی گەلی کورد و ئەندام پاڕڵمانی پێشوی حیزبی لیبڕالەکانی سوئێد چەند وتەیەکی پێشکەش کرد

پەیامی ناوەندی هاوکاری بە زمانی فارسی لە لایەن سالار ئاشناگەر خوێندرایەوە

پارچە هۆنراوەیەک لە لایە ناهید حوسێنی شاعیر و نووسەری کورد پێشکەش بەشداران کرا

پەیامی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لەلایەن لەتیفە جەباری.

جێی ئاماژەیە کە لە نێوەی ئەو ڕێورەسمە دا نوێنەرانی هەر چوار لایەن بەوێکڕای پاڕڵمانتارانی بەشدار لە خۆپێشاندان
چونە دەرکی پاڕڵمان.و لەوێ نامەی ناڕەزایتیان پێشکەش کردن کە بڕیار درا نامەکە بگاتە دەستی ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوئێد
ئەو خۆپێشاندانە بە چە ندین سرودی شۆرشگێری و دروشم بە زمانی سوئێدی و فارسی و کورد پاش دوو کاتژمێر کۆتایی هات

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دەرەوەی وڵات
۲٠۲۱/٠۹/۱٥

بابەتی پێشوولە ئاکامی دزینی تەرمی خاڵۆ میرزا لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، لە نێوان خەڵکی ئاوایی قوریچیا و هێزەکانی رژیمدا گرژی و ئاڵۆزی ساز بووە.
بابەتی دواتربه ڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک لە وڵاتی فینلاند لە سەر بانگە وازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران