ڕێکە وتی 16.9.2021 لە سەر بانگە وازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران “بە شێک له کوردە کانی نیشته جێ له وڵاتی فینلاند کاتژمێری 13:00ی پاشنیوە ڕۆ له به ردە رگای” وزارە تی دە ره وە ی” وڵاتی فینلاند بۆ مە حکووم کردنی هێرشە کانی کوماری تیرۆرستی ئیسلامی ئێران بۆ سه ر خاکی باشووری کوردستان و هێزە کانی ڕۆژهه ڵات گردبوونە وە یە کیان ڕێکخست.
پاش بە خێرهێنانی بەشداربوان بە ناوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و ڕاگە یاندنی ڕێزی به رنامە ی خۆپێشاندان له لایەن کاک جەلال سوبحانی، هه یئه تێکی نۆێنە رانی خۆپێشاندان به سه رپە ره ستی کاک” مجید حە قی” سە ردانی وە زاره تی یان کردوو په یامی خۆپێشانده ران کە پێشتر لە لایان ناوە ندی هاوکاریه وە ئاماده کرابوو پێشکە ش به نوێنە رێ وزاره ت کراو و به کورتی مە به ستی گردبوونه وە و هێرشه کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه ر هێزه سیاسییه کانی باسکرا و لەلایەن وە زاره تە وە پەیام وە رگیرا.
پاش کۆتایی چاوپێکە وتن لە وزاره ت له لایان هەیئه تی خۆپێشاندە ران، به ڕێز کاک” فائق مەسعودی” به کورتی ڕاپۆرتی چاوپێکە وتنی بۆ خۆپێشاندە ران باسی کرد .
له درێژه ی گردبوونە وە، به شداران به پێ بە رنامه ی داڕێژراو، به ره و” نوێنە ری کۆمیسیۆنی ئوڕۆپا” کەوتنە ڕێ و له به ر ده رکای بینای ” نوێنە ری کۆمیسۆنی ئوڕۆپا” دووباره نوێنە رانی خۆپێشاندە ران به سه رپه ره ستی کاک” مجید حە قی” سه ردانی نوێنە رایه تی کۆمیسیۆنی ئوڕۆپایان کرد و په یامی ئاماده کراوی ناوە ندی هێزه سیاسی یه کان به نووسراوی درا به نوێنە ری کۆمیسیۆنی ئوڕۆپا.
له درێژه ی گردبوونه وە ی بە شداران، له به ردەرگای کۆمیسیۆن پەیامی “ناوه ندی هاوکاری هێزه سیاسی یه کان ” له لایان کاک “سه ید ئه حمە د حۆسێنی” یه وە پێشکه شی به شداران کرا، کە وێڕای مە حکووم کردنی هێرشی ڕژێم بۆ سەر هێزی پێشمه رگەی ڕۆژهه ڵات و جینایاتی ڕژێم بە دژی گە لی کوردستان ، هێرشه کانی ڕژێم یان مە حکووم کرد.
له به شێکی تری گردبوونە وەدا کاک کە ریم حە بیبی بە نوێنەرایه تی له ناوەندی هاوکاری وتەیەکی کوورتی پێشکە ش کرد. ناوبراو وێڕای سپاس و پێزانین بۆ به شداران، به کۆرتی باسی هێرشه کانی ڕژێمی کرد و پشتیوانی له هێزی پێشمەرگە دووپات کردە وە و هێرشی ڕژێم بۆ سه ر باشووری کوردستان به بیانووی هه بوونی پێشمه رگە بۆ لێدان له کیانی سیاسی باشوور و ئاسایشی کوردستان زانی.
له دوایین به شی خۆپێشاندان نۆێنە ران به کۆرتی ڕاپۆرتی جاوپێکە وتنی یان دەگەڵ “نوێنە ری کۆمیسیۆنی ئوڕۆپا” یان باسکرد و پاش دوو کاتژمێر گردبوونە وە کۆتایی پێهات.
کۆمیتەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند
16.9.2021

بابەتی پێشووخۆپێشاندانێک لە شاری ستوکهوڵم بە دەسپێشخەری ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو
بابەتی دواتربەڕێوەچوونی خۆپێشاندان و کۆبوونەوە لە بەردەم پارلمانی وڵاتی نۆروێژ لە دژی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران