شەممە 18سیپتەمبەر سمینارێک لە لایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ستۆکهۆڵم لە 29همین ساڵیادی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بەڕێوەچوو. لەم یادەدا وەڤدێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداری رێورەسمەکە بوون و بە ناردنی بروسکە یادیان بەرز راگرت.

دەقی بروسکەکە

بەڕێز حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران!
بەشداربووانی ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە ساڵیادی تێروری شەهیدانی میکۆنووس

ئێمە لێرەوە لە یادی ئەم ئازیزانەدا جینایەت و تێروری دوکتۆر شەرەفکەندەی و هاورێیانی لە رستوڕانی میکۆنووس و گشت کردەوە تێرۆریسیتەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی مەحکوم و شەڕمەزار دەکەین،و رێز لە خەباتگێران و تێکۆشەرانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان دەگرین و کۆماری ترۆریستی ئێسلامی شەرمەزار ە ریسوا دەکەین .
بەڕێزان رژیمی ئێران کارنامەیەکی ڕەشی لە بواری مافی مڕۆڤ و هەڵسوکەوت لە گەڵ نەیارانی هەیە و بە پێی تایبەتمەندی دیکتاتۆری، ئیسلامی ،و شۆڤینیستی خۆی زیاترین زەرەرو زیانیان لە کورد داوە ، و گەلی کورد قوربانی سەرەکی بووە لە دەرەوە و لە جەرگەی ئوروپا و لە ناوەوی وڵاتیش دەستی لە کورد وەشاندووە. تێروریسمی دەوەڵەتی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات و هاوکات بێ دەنگی ئوروپا و وڵاتانی زلهێز لە ئاست ترور و جەنایەتی کۆماری ئیسلامی بە ئێمەی دەسەلمێنیت کە گەلی کورد و حیزبەکانی بۆ پێشگرتن لە جینایەت و هەروەها بە سەرکەوتن گەیاندنی بزوتنەوەی ڕەوای کوردستان ڕێگاێکی جگە لە یەکگرتن و هاوکاری چڕوپڕ و پێکهێنانی بەرەی کوردستانیان نیە.
جینایەتی میکۆنووس نمونەیەک لە هەزاران جینایەتی رژیمی سێدارەی ئیسلامیە.
ناو و یادی گیانبەختکردووانی میکوکۆنووس بەرزو بەڕێزە .
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ( کومتەی سوئێد )

بابەتی پێشووبەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران.
بابەتی دواترگردبوونەوەی بەشێک لە هاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە گەڵ ئەندامانی حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکانی ناو ناوەندی هاوکاری لەبەردەم پارلمانی ئوتریش دژ بە دوایین کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی