گردبوونەوەی بەشێک لە هاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە گەڵ ئەندامانی حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکانی ناو ناوەندی هاوکاری لەبەردەم پارلمانی ئوتریش دژ بە دوایین کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی

307

یەکشەممە 19ی سیپتەمبەر لە وڵاتی ئۆتریش و لە شاری ویێەن ( وین ) لە بەر دەم پارلمانی ئەو وڵاتە هاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە گەڵ حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکانی ناو ناوەندی هاوکاری خۆپیشاندانێکی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە سەر هەڕەشە و تۆپبارانکردنی بنکە و بارەگای هێزی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات نیشتەجێ لە سەر سنوورەکان و پێشێلکردنی سەروەرەیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد. خۆپشاندەران بە سرودی شۆڕشگێرانەو دڕۆشم دژ بە ترۆریسمی دەوڵەتی ئێران و پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە و حیزبەکانی، حکومەتی ترۆریستی ئیسلامی ئێران یان شەرمەزار کرد.

بابەتی پێشووبەشداری وەڤدێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سێمینارێک بە بۆنەی ٢٩یەمین ساڵیادی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی کە لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو
بابەتی دواتربەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بە دژی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە شاری “کۆپێنهاگ”