ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ١٩ی سێپتامبری ۲٠۲۱ی زایینی بەرابەر لەگەڵ ٢٩ی خەرمانانی سالی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و مەحکووم ‌کردنی هێرشەکانی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی ئێران بۆ سەر سنوورەکانی کوردستان و بارەگاکانی ڵایەنەکانی کۆمەڵە و حیزبی دیمۆکراتی کوردوستانی ئێران، بە بەشداری کۆری کوردەکانی دانیشتوی وڵاتی فەرانسەو هەروەها ئەندام و لایەنگران ودۆستانی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ئەندام لە ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و کۆمەلێک لە چالاکانی سیاسی نەیاری کۆماری ئیسڵامی لە وڵاتی فەرانسە و لە شاری پاریس خۆپێشاندان و گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەرفراوان بەڕێوەچوو.
لەو مەراسمەدا زۆر بەڕێز کاک ” عەزیز ماملێ ” لەڵایەن کۆری کوردەکانی دانیشتوی فەرانسە و بە نۆێنەرایەتی بەشداربوانی ڕیپێوانەکە بە سێ زمانی فەرانسی ، کوردی و فارسی قسەو باسێکی بە پێزی رو بە بەشداربوان پێشکەش کرد .

هەروەها پەیام و دروشمی بەشداربوان، مەحکوم کردنی ئەو هەڕەشە و هێرشانەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بوو بۆ سەر ڵایەنەسیاسییەکانی رۆژهەڵات و
لە درێژەی ئەم خۆپێشاندانەدا چەندین دروشمی کوردی، فارسی و فەرانسی لە لایەن بەشدار بوانەوە خوێندرانەوە .
خۆپیشاندەران یەکدەنگ تەئکیدیان لە سەر تەبایی و گیانی ھاوکاریی ھیز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کردەوەو ھیوای ئەوەیان خواست کە ھەرچی زیاتر کار بکرێ بۆ یەکیەتیی و یکریزی لایەنە سیاسیەکان کە ببێتە هۆی وڵامدەری خواستەکانی خەڵکی کورد بە گشتی و خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە تایبەتی.
ئەم خۆپیشاندانە پاش دوو سەعات کۆتایی پێهات.

کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردوستان پاریس – فەرانسە
١٩ی مانگی سێپتامبری ساڵی ٢٠٢١ی زایینی
بەرابەر لەگەڵ ٢٩یمانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی

بابەتی پێشووگردبوونەوەی بەشێک لە هاوڕێیانی کۆمەڵە لە شاری بێرن لەسەر بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بابەتی دواتروتووێژی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە لەگەڵ کاناڵی کەلەمە