بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەریوانەوە گەیشتووە، بەداخەوە کاک محەممەدی شەهابی لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا بە هۆی تووشبوونی بە پەتای کرۆنا گیانی لەدەست داوە و بۆ هەمیشە ئازیزانی بەجێهێشتووە.
کاک محەممەدی شەهابی کەسایەتییەکی خۆشناو و خۆشەویستی خەڵکی شاری مەریوان و برای هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە محەممەدئەمینی شەهابییە کە رۆژی ٣٠ی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە شەرێکی قارەمانانەدا لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هاورێ لەگەڵ هاورێیان محەممەدی ئەحمەدی ناسراو بە حەمە عاسە،عەبدوڵلای باخۆیشی و ساڵح مایسەری گیانی ئازیزی بەختی رێباز و ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە وشۆرشی کوردستان بۆ رزگاری و ئازادی کرد.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک محەممەدی شەهابی، لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەسوکاری ئازیزی کاک محەممەد، بە تایبەتی سەرەخۆشی لە هاورێ فەرەجی شەهابی تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی کۆمەڵە و هەوەها هاوڕێیان سەیوان کەریمی وئارێز محەممەدی و هەموو خەڵکی خەباتکاری شاری مەریوان،قەڵای قایمی کۆمەڵە دەکەین وخۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
یادی ئازیزی کاک محەممەدی شەهابی بەرز وبەرێز بێت.
کومیتەی رێکخستنی ناوخۆی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان(زاگرۆس)
٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٢١ی سپتامبری ٢٠٢١ی زایینی

بابەتی پێشووئەنجوومەنی پیشەیی بڵاوکراوەکان و “ماڵی چاپەمەنییەکان”ی ئوستانی کوردستان بەرامبەر بە بریارێکی وەزارەتی ئیرشاد نارەزایەتی دەربری.
بابەتی دواتربەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک بە دژی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نۆرێنبێرگ -وڵاتی ئاڵمان