بەداخەوە ئاگادار بووین کە پێش نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی حاجی شێخ عەبدوڵڵای شەمسی بورهان کەسایەتی ناسراوی ناوچەی موکریان بە هۆی نەخۆشی دڵ لە تەمەنی ٧٨ ساڵیداماڵئاوایی لە ژیانکردووە.
حاجی شێخ عەبدوڵلا کە لە ئەندامانی بنەماڵەی ناسراوی شێخ شەمسەدینی بورهان و بە حاجی شێخ عەوڵڵای کولیجە دەناسرا،کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و سیمایەکی ناسراو و خۆشەویستی ناوچەی موکریان بوو.حاجی شێخ عەوڵلای کولیجە لەگەڵ ئەوەی برای کاک سەلاحی شەمسی بورهان لە تێکۆشەرانی چەپ و ناسراوی کوردستان بوو کە بەداخەوە لە ساڵەکانی سەرەتای راپەرینی گەلانی ئێراندا لە لایەن دەستێکی رەش و نادیار تێرۆر کرا، هاوکات هاورێ و هاوخەباتی نزیکی کاک سولەیمانی موعینی لە خەباتکارانی بزووتنەوەی چەکداریی ٤٧-٤٦ بوو.ئەم کەسایەتییە لە دژوارترین بارودۆخ و لەو پەڕی کەشی سەرکوت و داپڵۆسینی کۆماری ئیسلامیدا هەمیشە دەرگای ماڵی بەرووی هێزی پێشمەرگەدا کراوە بوو.هەتا کاتی گیانلەدەستدانیشی دۆستێکی نزیک وخەمخۆرێکی بە وەفای کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان مایەوە.
ئێمە لە هەموو رێکخستنەکانی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک حاجی شێخ عەبدوڵڵای شەمسی بورهان وێرای بە داخبوونمان بەو بۆنەیەوە،پر بە دڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەسوکاری و بە تایبەت سەرەخۆشی لە کاک سەلاحی کوری و هەموو خەڵکی ناوچەی موکریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
کومیتەی رێکخستنی ناوخۆی کۆمەڵە
١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی
٨ی نوامبری ٢٠٢١ی زایینی.

بابەتی پێشوونامە سرگشادە سە ائتلاف اپوزیسیون جمهوری اسلامی ایران بە آقای جوزف بورل مسئول سیاست خارجی اتحادیە اروپا
بابەتی دواتردوارۆژ-ژمارە ١١٣