پێشنیوەرۆی ١٧ی رێبەندان وەفدێکی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا بە سەرپەرستی بەڕێز عەلی شەمدینی سەردانی مقەڕی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی کرد.
وەفدی میوان لە لایەن ھاوڕێ عەتا ناسرسەقزی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە سلێمانی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و کوردستان قسەوباسی لەسەرکرا و ھەر دوولا بە لەبەرچاو گرتنی گرفت و مەترسییەکانی بەردەم بزوتنەوەی کورد لە پارچە جیاجیاکانی کوردستان، جەختیان لەسەر یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی کورد کردەوە.

بابەتی پێشوووەفدێكی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی كرد
بابەتی دواترپەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەردانی دەفتەری پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لە هەولێر كرد