By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستان بۆ خەڵكی خەباتكاری ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی هاوبەشی ڕۆژی کۆمەڵە – وێنە
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > بۆنەکان > بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی هاوبەشی ڕۆژی کۆمەڵە – وێنە
بۆنەکان

بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی هاوبەشی ڕۆژی کۆمەڵە – وێنە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2022/02/22 at 8:47 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بە بەشداری نوێنەری حیزب و لایە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد و ڕێبەری و کادر و ئەندامان و پێشمەرگە و لایەنگرانی کۆمەڵە ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ لە لایەن لێژنەی ئامادەکاری ڕێوڕەسمی هاوبەشی ڕۆژی کۆمەڵە بە بۆنەی ڕێز گرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ٤٣هەمین ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە بەڕیوە چوو.

سەرەتا وێڕای بەخێر هاتنی میوانان ڕێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز، ماڕشی ڕەسمی کۆمەڵە دەستیپێکرد و پاشان بۆ ڕێز لێنان لە فیداکاری و گیانبازی سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان و بە تایبەتی هاوڕێی ڕابەر کاک حەمە حسێن کەریمی چەند ساتێک بێدەنگی ڕاگیرا.
دواتر پەیامی هاوبەش لە لایەن بەڕێز هاوڕێ ئەبووبەکر مودەڕسی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە نوێنەرایەتی لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
پاشان هاوڕێیانی کۆڕی بانگەوازی کۆمەڵە تابلۆیەکی هونەریان پێشکەش کرد. ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی بابەت و پەخشان درێژەی کێشا.

دواتر کۆمەڵێک برووسکە و پەیامی پیرۆزبایی لە لایەن حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان گەیشتە دەست بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە کە هەندێکیان بریتی بوون لە بەڕێزان:

بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان لقی ٢١ مەکتەبی پەیوەندییەکان
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران – دەزگای پەیوەندییە گشتییەکان
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادی کوردستان – پەیوەندییە گشتییەکان
یەکیەتی دیمۆکراتی کوردستان – ئێران
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پەیوەندییەکان
مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان
پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان – مەکتەبی سیاسی
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان
پارتی ماف و ئازادییەکان – هاک پار
پارتی ئازادی کوردستان – باکوور
پارتی دیموکراتیکی کورد لە سووریا – ئەلپارتی
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ
شاعێری گەورەی نەتەوەکەمان، کاک حەمە عەزیز، خاوەنی شێعری سوورە سووار
بەڕێز سەرۆ قادر، بەرپرسی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشە پێدان

بەشی دووهەمی رێوڕەسمەکە تایبەت بوو بە میوانداری بەشدار بووان و ئاهەنگی شادی.

کومیتەی هاوبەشی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢ی رەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2022/02/22
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
بابەتی دواتر دواڕۆژ-ژمارە١١٤

لە تویتێرەوە

Komalazk
@Komalazk
7 Following
6.7k Followers
راگەیاندنی  یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە
https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR Nov 27, 2022
راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR
2 20
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون
https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti Nov 26, 2022
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti
7
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?